هێنانی هێز لەلایەن ئەمەریكاوە بۆ نزیك ئێران و ئەگەری شەڕێكی گەورە لەناوچەكەدا بەردەوام بەهای تمەنی ئێرانی لە دابەزینە.

ئەمرۆ پێنجشەممە نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن 8200 تمەن بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 161 هەزار و 200 تمەن.

لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا، بەرزترین ئاستی نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن 161 هەزار و 200 تمەن و کەمترین ئاستیشی 153 هەزار تمەن بووە.

لە ماوەی یەک هەفتەدا نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن بەڕێژەی 14.41٪ و لە ماوەی شەش مانگیشدا بەڕێژەی 74٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

ئەگەری سەرهەڵدانی شەڕ لە نێوان ئەمریکا و ئێران و کەمبوونەوەی سەرچاوە داراییەکانی ئێران بوونەتە هۆکاری دابەزینی بێوێنەی نرخی تمەن.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا