
ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، کە هێرش بۆ سەر ئێران نابێت چەند هەفتەیەک بخایەنێت و دەبێت هێرشەکەش ببێتە هۆی ڕووخانی ڕژێم.
ترەمپ بە "NBC"ی ڕاگەیاند، "هەر کارێکی سەربازی دژی ئێران دەبێت خێرا و یەکلاکەرەوە بێت"، هەروەها وتیشی "لێدانەکە نابێت ببێتە هۆی جەنگێک کە بۆ چەند هەفتە یان چەند مانگێک درێژە بکێشێت".
سەرۆکی ئەمریکا جەختی کردەوە کە "هێرش بۆ سەر ئێران دەبێت ببێتە هۆی ڕووخانی ڕژێم".
پێشتر، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بە تیمی ئاسایشی نەتەوەیی خۆی ڕاگەیاندبوو کە ئارەزوو دەکات هەر کارێکی سەربازی ئەمریکا دژی ئێران لێدانێکی خێرا و یەکلاکەرەوە بێت بۆ سەر ڕژێمەکە و نەبێتە هۆی هەڵگیرسانی جەنگێکی بەردەوام کە بۆ چەند هەفتە یان چەند مانگێک درێژە بکێشێت.