
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕەخنەی توندی لە شێوازی مامەڵەکردنی ئیسپانیا لەگەڵ دۆسێی کۆچبەری گرت و هۆشداری دا کە ئەو وڵاتە ڕووبەڕووی قەیرانی گەورە دەبێتەوە.
ترەمپ لە پۆستێکدا لە ماڵپەڕی "تروس سۆشیاڵ" نووسیویەتی: "زۆر خەمناکە ئەوەی لە ئیسپانیا ڕوودەدات، وڵاتێک کە هیچ کۆنترۆڵێکی بەسەر سنورەکانیدا نییە."
جەختیشی لەوە کردەوە کە ئیسپانیا "دەبێتە وڵاتێکی مایەپوچ".
سەرەتای ئەم مانگە، شاری سبتە و چەند شارێکی تری ئیسپانیا خۆپیشاندانی بەرفراوان بوون و سەدان هەزار هاووڵاتی بەشدارییان تێدا کرد. خۆپیشاندەران داوایان لە حکومەتەکەی پێدرۆ سانچێز کرد ڕيکاری توند دژی کۆچی نایاسایی بگرێتەبەر.
کاردانەوەکانی ئەوروپا:
