
دوای هێرش كردنە سەر ئێران لەلایەن ئیسرائیل و ئەمەریكاوە، ترەمپ سێ كاندیدی بۆ سەرۆكی ئێران داناوە تا لە داهاتوودا ئەو وڵاتە بەڕێوە ببا.
ترەمپ بە ڕۆژنامەی "نیویۆرک تایمز"ی ڕاگەیاندوە کە "سێ کاندیدی زۆر باشی" بۆ سەرکردایەتیکردنی ئێران هەیە، بەڵام ناوی نەهێناون. هەروەها وتی، "ئێستا ئاشکرایان ناکەم. با سەرەتا کارەکە تەواو بکەین".
لەلایەكی دیكەوە ترەمپ لە وتارێکدا وتی، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان دژی ئێران "بەردەوام دەبن تاوەکو هەموو ئامانجەکان بەدی دێن". هەروەها "سەدان ئامانجمان پێکاوە، لەوانە دامەزراوەکانی سەر بە سوپای پاسداران، سیستمەکانی بەرگری ئاسمانی و ٩ کەشتی، جگە لە بارەگایەکی هێزی دەریایی".
ترەمپ لە وتارەكەیدا، کوژرانی 3 سەربازی سوپای ئەمریکای لە ئۆپەراسیۆنەکان دژی ئێران پشتڕاستکردەوە و وتی، "ئەگەری هەیە زیانی گیانی زیاتر لە ڕیزەکانی ئەمریکییەکاندا هەبێت.
هەروەها ترەمپ داوای لە ئێرانییەکان کرد "ئەم دەرفەتە بقۆزنەوە و وڵاتەکەیان وەربگرنەوە"، هەروەها ڕووی لەوان کرد و وتی: "ویلایەتە یەکگرتووەکان لەگەڵتاندایە.
ئەوە لە كاتێكدایە لە بەیانی ڕۆژی شەممەوە هێرشی ئیسرائیل و ئەمریكا بۆ سەر ئێران دەستیپێكردەوە و لە هێرشەكانی ئەم جارەدا عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران و ژمارەیەك بەرپرسی باڵای دیكە كوژران، كە بە وتەی ترەمپ ژمارەیان 48 بەرپرس بوە. هەروەها لە وەڵامدا ئێران هێراشی موشەكی و فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی بۆ سەر ئیسرائیل و بنكەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە دەسپێكردوە.