
دۆناڵد تڕه‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، ئێرانییه‌كان زۆر حه‌ز ده‌كه‌ن ڕێككه‌وتنێك بكه‌ن، به‌ڵام ئاماده نین بۆ ڕێككه‌وتنێكی دروست، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا ،ئێمه هێشتا نازانین له‌گه‌ڵ كێ دانوستان بكه‌ین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئێران پاره‌ی پێویستی نه‌ماوه، هه‌روه‌ها موچه‌ی پۆلیس و سوپا نادات، هه‌روه‌ها تاران هێزی ده‌ریایی یان ئاسمانی و ڕادار و كه‌ره‌سته‌ی ته‌كنیكی نه‌ماوه و توانای به‌رهه‌مهێنانیشی له‌ده‌ستداوه.
ووتیشی،وڵاته‌كه‌ی كۆنتڕۆڵی ته‌واوه‌تی به‌سه‌ر سنوره‌كان و گه‌روی هورمزدا هه‌یه و ئێستا گه‌روه‌كه به‌شێكه له خاكی ئه‌مریكا.
