ئەمڕۆ دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئەمڕۆ دووشەممە لە پۆستێکدا لە سەکۆی "تروس سۆشیاڵ"ی خۆی وەک فەرمانڕەوای کاتیی ڤەنزوێلا ڕاگەیاند.

لە پێشهاتێکی سەرنجڕاکێشدا، ترامپ وێنەیەکی خۆی لە ویکیپیدیاوە بڵاوکردەوە کە لەژێریدا نووسراوە "سەرۆکی ڤەنزوێلا بەوەکالەت"، بەمەش بە گاڵتەجاڕییەوە ئاماژەی بە شەرعییەتی دێلسی ڕۆدریگێز کرد، جێگری سەرۆک نیکۆلاس مادۆرۆ، کە دوای دەستگیرکردنی مادۆرۆ لە ٣ی کانوونی دووەم لەلایەن هێزێکی تایبەتی ئەمریکاوە، دەسەڵاتی گرتبووە دەست.

لەلایەکی دیکەوە، دێلسی ڕۆدریگێز، سەرۆکی کاتیی ڤەنزوێلا، لە ڕێگەی هەژماری خۆی لە سەکۆی "ئێکس" ڕایگەیاند: "حکومەت پێویستی بە پاراستنی دەسەڵاتی سەروەریی سیاسی هەیە بۆ بەرگریکردن لە وڵات".

ئەمە لە کاتێکدایە کە کریس ڕایت، وەزیری وزەی ئەمریکا دوێنێ یەکشەممە ڕایگەیاند، ڕۆڵی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە سەرپەرشتیکردنی بارودۆخی ڤەنزوێلا بە مەبەستی گواستنەوەی دەسەڵات لە داهاتوودا، ڕەنگە چەندین ساڵ بخایەنێت.

وەزیرەکە لە وەڵامی پرسیارێکی کەناڵی تەلەفزیۆنی CBS سەبارەت بەوەی تا کەی ڕۆڵی ئێستای ئەمریکا لە ڤەنزوێلا بەردەوام دەبێت، وتی: "ڕەنگە ساڵێک یان دوو ساڵ، یان ڕەنگە زیاتریش بخایەنێت"

 

.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا