ئاماژە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان بۆ ئەگەری گۆڕانی قەیرانی ئێران لە ئاستی سەرکوتی ناوخۆییەوە بۆ لێواری ڕووبەڕووبوونەوەیەکی سەربازیی کراوە لە زیادبووندان، میدیای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە خەمڵاندنە هەواڵگرییەکان ئاماژە بەوە دەکەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕەنگە پەنا بەرێت بۆ وەشاندنی گورزێکی سەربازی لە ئێران بۆ ناچارکردنی بە دانوستان بەپێی مەرجەکانی واشنتۆن". هەروەها ڕوونیکردەوە کە هێزی ئاسمانی ئیسرائیل چووەتە حاڵەتی ئامادەباشی بەرزەوە لە ترسی وەڵامێکی موشەکی یان هێرشێکی تاران کە قووڵایی ئیسرائیل بکاتە ئامانج.

کەناڵی 12ی ئیسرائیل پێیوایە "گورزی ئەمریکا دژی ئێران لە هەموو کاتێک نزیکترە و جەختی کردەوە کە ئیسرائیل لە حاڵەتی ئەوپەڕی ئامادەباشی دایە و دەزگا ئەمنییەکان خۆیان بۆ ئەگەری هێرش دژی بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل لە جیهاندا ئامادە دەکەن، چ لە ڕێگەی گروپە وابەستەکانی ئێران لە ناوچەکە یان لە ڕێگەی شانە نوستووەکان کە مۆمکینە لە کاتی ڕوودانی هێرشەکەدا چالاک بکرێن.

لە واشنتۆن، لیندسی گراهام، سیناتۆری کۆماری ووتی:،ئەگەر هێرشەکە ڕوو بدات، ئەوەی دەکرێتە ئامانج "تێکشکاندنی ئەو ژێرخانانەیە کە ڕێگە بە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی دژی ئێرانییەکان دەدەن و لەناوبردنی ئەو سەرکردانەی بەرپرسیارن لە کوشتن"، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ ناوەندەکانی فەرماندەیی و دەزگا ئەمنییەکان کە تۆمەتبارن بە سەرکردایەتیکردنی هەڵمەتی سەرکوتکردنەکە.

هاوکات، ترەمپ بەردەوامە لە ناردنی پەیامی ڕاستەوخۆ بۆ ناوخۆی ئێران لە ڕێگەی پلاتفۆرمە کۆمەڵایەتییەکانەوە، داوا لەوانە دەکات کە بە "نیشتمانپەروەرانی ئێرانی" ناویان دەبات، بەردەوام بن لە خۆپیشاندان و "دەست بەسەر دامەزراوەکانیاندا بگرن"، و داوای لێکردن ناوی ئەو کەسانە تۆمار بکەن کە تۆمەتبارن بە کوشتنی خۆپیشاندەران، لەگەڵ جەختکردنەوە لەوەی کە "یارمەتی لە ڕێگایە و داوای لە هاوپەیمانەکانیشی کرد دەستبەجێ ئێران بەجێبهێڵن.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا