لە كاتێکدا تاران جەخت لە ڕەتکردنەوەی فشارە ئابوورییەکانی ئەمەریکا دەکاتەوە، واشنتن دەیەوێت بە سەپاندنی سزای توند و گەمارۆی دەریایی گوشارەکان زیاتر بکات، بە بێ ئەوەی لە ئێستادا نیازی هێرشی سەربازیی هەبێت. لە بەرامبەردا، سەرۆک کۆماری ئێران، مسعود پزیشکیان، ڕایگەیاند کە واشنتن لە رێگەی سزاکانەوە هیچ ئامانجێک بەدەست ناهێنێت.
​لە لایەکی ترەوە، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، ماركو روبيو، بە هاوپەیمانەکانی ڕاگەیاندووە کە وڵاتەکەی لە ئێستادا هێرشی نوێ ناکات و سەرنجی لەسەر گەمارۆی دەریایی و سزادانە. هاوکات، لەگەڵ هەوڵەکانی عومان و ئێران بۆ دابینکردنی ناوچەیەکی ئارامی هاتوچۆ لە گەرووی هورمز، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین نتنياهو، گومانی خۆی لە بارەی گەیشتن بە ڕێککەوتنی دیپلۆماسی لەگەڵ تاران دەربڕی.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا