
ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ بڕیارێکی نوێی دژی ڕێکخراوی ئیخوان موسلمین دەرکرد و سێ لقی ئەم کۆمەڵەیەی لە وڵاتانی لوبنان، ئوردن و میسر وەک ڕێکخراوی "تیرۆریستی" ناساند.
لە بڕیارەکەدا هاتوە:
سزادان: سەپاندنی سزای دارایی و یاسایی بەسەر ئەو سێ لقەدا.
وڵاتەکان: بڕیارەکە لقەکانی ئیخوان لە (لوبنان، ئوردن و میسر) دەگرێتەوە.
کاریگەرییەکان: چاودێران پێیان وایە ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەکانی ئەمریکا لەگەڵ بەشێک لە هاوپەیمانەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئەم بڕیارەی واشنتن لە کاتێکدایە کە واشنتن گوشارەکانی بۆ سەر ئەو گرووپە ئیسلامیانە چڕتر کردووەتەوە کە بە مەترسییان دەزانێت بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی لە ناوچەکەدا.