
بەهۆی هێرشێکی مووشەکیی بالیستیی روسیا بۆ سەر کییڤی پایتەختی ئۆکرانیا، لانیکەم هەشت کەس گیانیان لەدەست دا و ٣٣ کەسی تریش بریندار بوون، هاوکات زیانی گەورە بە چەندین باڵەخانە کەوت و کارەبای بەشێک لە شارەکەش پچڕا.
دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیا ڕایانگەیاند کە هێرشەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەنجامدراوە.
ئاماژەیان پێدا، جگە لە کوژرانی هەشت کەس و برینداربوونی ۳۳کەسی دیکە، ژمارەیەک هاووڵاتی دیکە لە ناو باڵەخانەیەکی نیشتەجێبووندا گیریان خواردووە و ئاگر لە چەند شوێنێک کەوتووەتەوە، هەروەها چەندین دامەزراوەی خزمەتگوزاری، کۆگا و نەخۆشخانەیەکی منداڵان کەوتوونەتە بەر هێرشەکە.
