دیمیتری پۆلیانسکی، جێگری نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان (و نوێنەری پێشووی وڵاتەکە لە ڕێکخراوی ئاسایش و هاوکاری ئەوروپا)، ڕایگەیاند کە ڕژێمی کیێڤ تەنیا لە یەک حاڵەتدا دەتوانێت لەسەر پێی خۆی بمێنێتەوە، ئەویش کاتێکە کە ململانێیەکی ڕاستەوخۆ لە نێوان ڕووسیا و ئەوروپادا سەرهەڵبدات، وتیشی کە تەواوی هەنگاوەکانی ئۆکرانیا بەرەو ئەو ئاڕاستەیە چڕکراونەتەوە.

ئۆکرانیا دەیەوێت ئەوروپا ڕابکێشێتە ناو شەڕەکەوە

پۆلیانسکی لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە مەتەرسییەکانی پەرەسەندنی گرژییەکان ئاماژەی بەوە کرد:

"ئۆکرانیا هیچ ڕێگەیەکی دیکەی نییە بۆ مانەوە؛ تاقە ڕێگە ئەوەیە ململانێیەکی گەورە بورووژێنێت کە تێیدا خۆی پەراوێز بخرێت و ڕووسیا و ئەوروپا کێش بکرێنە ناو شەڕەکەوە."

ئەو دیپلۆماتکارە ڕووسییە جەختی لەوەش کردەوە کە ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، بەرژەوەندی خۆی لەم بابەتەدا ناشارێتەوە و بە شێوازێکی ناڕاستەوخۆ هاوپەیمان و لایەنگرانی خۆی بەوە تۆمەتبار دەکات کە بۆچی ڕازی نین بە سیناریۆیەکی لەو شێوەیە. پۆلیانسکی هۆشداری دا و وتی: "کێشەکە لە دوورکەوتنەوەدایە لە بەزاندنی هێڵە سوورەکان، چونکە دوای ئەوە هیچ دەربازبوونێک لە ململانێکان نابێت."

ئەگەری ڕوودانی شەڕ پێش ساڵی 2030

سەبارەت بەو داواکارییانەی لە ئەوروپا دەکرێن بۆ ئامادەکاری بۆ شەڕ دژ بە ڕووسیا تا ساڵی 2030، پۆلیانسکی ڕوونکردنەوەی دا کە ئەمە تەنیا بۆ زیادکردنی خەرجییە سەربازییەکان نییە، بەڵکو مەترسییەکە لێرەدایە کە ئاستی سەرکێشی و ئیستفزازەکان بە جۆرێکە کە دەکرێت ئەوروپا زۆر زووتر لەو بەروارە ڕابکێشێتە ناو شەڕەکەوە، بێگوێدانە ئەوەی ئایا لایەنەکان ئەوەیان دەوێت یاخود نا.

پاشخانی مێژوویی ململانێکە؛ لە قەیرانی جیۆپۆلەتیکەوە بۆ جەنگی سەربازی

کێشەی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا ململانێیەکی جیۆپۆلەتیکی و سەربازیی مێژووییە. لێرەدا کورتەیەک لە ڕەورەوەی ئەم ململانێیە دەخەینە ڕوو:

ڕەگی کێشەکە: بنەڕەتی کێشەکان بۆ هەوڵەکانی ئۆکرانیا دەگەڕێتەوە بۆ دوورکەوتنەوە لە هەژموونی مۆسکۆ و نزیکبوونەوە لە ئەوروپا و هاوپەیمانی ناتۆ. لە بەرامبەردا، ڕووسیا دژایەتی توندی ئەم هەنگاوانە دەکات و بە هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانیی خۆی دەزانێت.

داواکارییەکانی ڕووسیا: مۆسکۆ داوا دەکات کە هاوپەیمانی ناتۆ سنوورەکانی بەرەو ڕۆژهەڵات فراوانتر نەکات و بە فەرمی ڕێگری بکات لە بەئەندامبوونی ئۆکرانیا لەو هاوپەیمانێتییە کێشەسازەدا.

وەرچەرخانی 2014: لەم ساڵەدا گۆڕانکارییەکی گەورە ڕوویدا؛ حکومەتی ئۆکرانیا کە نزیک بوو لە ڕووسیا ڕووخا، و وڵاتەکە بڕیاریدا پەیوەندییەکی ستراتیژی و بەهێز لەگەڵ یەکێتیی ئەوروپادا ببەستێت.

  ململانێکان لە کۆتاییەکانی شوباتی 2022دا گۆڕانیان بەسەردا هات و بوون بە جەنگێکی سەربازیی تەواوەتی.

 

دەرئەنجامەکانی جەنگ تاکو ئێستا:

 

کوژران و برینداربوونی سەدان هەزار کەس لە هەردوولا.

 

ئاوارەبوونی ملیۆنان هاووڵاتی ئۆکرانی و وێرانبوونی ژێرخانی وڵاتەکە.

 

سەپاندنی سزای ئابووریی هاوشێوەنەکراو و قورس بەسەر ڕووسیادا لەلایەن وڵاتانی ڕۆژئاواوە.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا