
یەکێتی ئەوروپا لەسەر کوردانی ڕۆژئاوا هاتە دەنگ و داوای ڕاگرتنی شەڕی حەلەب دەکات.
یەکێتیی ئەورووپا ڕایگەیاندووە'' داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین پابەندی ئەو ئاگربەستە بن کە ئەمڕۆ ڕاگەیەندراوە و بەپەلە بگەڕێنەوە بۆ گفتوگۆ بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسی.''
یەکێتیی ئەوروپا ئاماژەی بەوە کردووە، گەیشتن بە سەقامگیری لە سەرتاسەری وڵات، هەنگاوێکی سەرەکییە بۆ مسۆگەرکردنی قۆناغێکی گواستنەوەی گشتگیر و بەردەوام کە وەڵامدەرەوەی خواستی هەموو گەلی سووریا بێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، عەزام غەریب، پارێزگاری حەلەب، ئاشکرای کردووە کە بەهۆی توندبوونی شەڕەکانەوە نزیکەی ١٥٥ هەزار کەس لە دانیشتووانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە ئاوارە بوون و پەنایان بۆ گوند و ناوچەکانی دەوروبەری حەلەب بردووە.