
لە پێناو قووڵکردنەوەی پەیوەندییە مێژووییەکان و یەکخستنی تێکۆشانی گەلان، هاورێ (نەبەز مستەفا)، ئەندامی مەکتەبی پەیوەندییەکانی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان و بەڕێوەبەری سەنتەری لێکۆڵینەوەی دەستپێشخەری شارستانیەتی جیهانی (GCI)، لەگەڵ (حسني مفيد شيلو)، ئەندامی مەکتەبی سیاسی جەبهەی نضال الشعبي الفلسطيني و سکرتێری فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ناوەندی کۆبووەوە.
لەم دیدارەدا کە ڕەهەندێکی مەعریفی و شارستانی وەرگرت؛ بەو پێیەی هەردوو لایەن وەک نوێنەری دوو ناوەندی لێکۆڵینەوەی شارستانی، پردێکی نوێی دیالۆگیان دروست کرد.
نەبەز مستەفا ئاماژەی بەوە کرد کە پاراستنی ناسنامەی شارستانی چەکێکی کارایە لە خەباتی سیاسی و حزبی گەلەکانماندا.
ئەم دیدارە کۆتایی نەبوو بەڵکو دەستپێکی کاروانێکی هاوبەش بوو بۆ گەیاندنی پەیامی مەزڵومییەتی گەلی کورد و فەڵەستین بە ویژدانی جیهانی مۆدێرن.
