
راگەیاندنەكانی ئیسرائیل ئاشكرایان كرد، سوپای ئەمریکا دەستی بە گواستنەوەی ١٢ فڕۆکەی جەنگی F 22 بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد.
میدیایەکی ئیسرائیلی بە پشتبەستن بە داتاکانی بەدواداچوونی فڕینەکان، کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە بنکەیەکی ئاسمانی لە بەریتانیا جێگیرکرابوون، بڵاویکردەوە، سوپای ئەمریکا دەستیکردووە بە گواستنەوەی ١٢ فڕۆکەی جەنگی F 22 بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، فڕۆکەی F-22 بینراون کە بنکەی هێزی ئاسمانی بەریتانیا بە یاوەری فڕۆکەی سوتەمەنی KC-46 بەجێدەهێڵن و بەرەو ناوچەکە دەڕۆن.
ڕۆژنامەی تایمزی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، هەفتەی ڕابردوو فڕۆکە جێتەکان گەیشتوونەتە شاری لێفکادا و چەند ڕۆژێک لەوێ ماونەتەوە، بەپێی زانیارییەکان بەهۆی کێشەی پڕکردنەوەی سووتەمەنی فڕۆکەکانەوە بووە.
ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بە نزیکەی ٣٠ سەرچاوە کردووە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەیان فڕۆکەی جەنگی لەوان F-35، F-22، F-15 و F-16 بینراون کە بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڕۆن.