
بەرپرسێکی باڵای عێراق، ڕایگەیاندوە "ئێستا بنکەی عەین ئەسەد بە هیچ شێوەیەک ئەمریکی تێدا نەماوە، جا کارمەندی سەربازی، ڕاوێژکار یان بەڵێندەری مەدەنی بێت، زۆرینەی هێزە سەربازییەکان بە کەرەستە هێرشبەریی و بەرگرییەکانیشەوە عێراقیان بەجێهێشتووە"، لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەرپرسیارێتی ئاسایشیان لە بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەدیان لە ئەستۆ گرتووە.
ئەو سەرچاوە هۆکاری چۆڵکردنی ئەو بنکەیەی گێراوەتەوە بۆ "جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوان بەغداد و واشنتۆن سەبارەت بە کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق" وتوشیەتی مانەوەی سەربازی لە ئێستادا تەنها لە بنکەی ئاسمانی هەریر لە هەرێمی کوردستان سنوردارە.
ئەم کشانەوەیە لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران پەرەی سەندووە و هەر ئەمڕۆ ئەمریکا سەربازگەی بنکەی ئاسمانی عودەیدی لە قەتەڕ چۆڵکرد.