سەرەرای بەڕێوەچوونی دانووستان لەنێوان ئەمەریكا و ئێران، كەچی ئەمەریكا كەشتی دووەمی رەوانەی ناوچەكە كرد و 35 فرۆكەی جەنگیشی لە بنكەكانی جێگیر كردووە.

لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە ٥٠ فڕۆکەی جەنگی ئێف ٣٥، ئێف ٢٢ و ئێف ١٦ بۆ ناوچەکە نێردراون.

ئاکسیۆس لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە لە شرۆڤەیەکی کورتدا ڕایگەیاندووە کە دانوستانەکان "وەک چاوەڕوان دەکرا" بەڕێوەچوون، ئەمەش ئاماژەیە بۆ هەڵسەنگاندنی وریایی بۆ دەرئەنجامی ئەم خولەی دانوستانەکان، سەرەڕای ئاماژە ئەرێنییەکان لەلایەن لایەنی ئێرانییەوە.

وەک بەرپرسێکی باڵای کۆشکی سپی دەڵێت"پێشکەوتن لە دانوستانەکان لەگەڵ ئێراندا هەبووە، بەڵام هێشتا وردەکاری زۆر هەیە کە پێویستە گفتوگۆی لەسەر بکرێت."

ئەم پێشهاتانە لە کاتێکدایە کە لە یەک کاتدا کە ئەمریکا کەشتیی دووەمی فڕۆکە هەڵگری رەوانەی ناوچەکە کردووە و ئەمەش ئاماژەیە بۆ بەردەوامبوونی سیاسەتی فشاری سەربازی، شانبەشانی ڕێڕەوی دیپلۆماسی.

ماڵپەڕەکە بڵاویکردووەتەوە، دانوستانە ئەتۆمییەکانی نێوان واشنتۆن و تاران لە جنێڤ "ئەرێنی" بووە، و عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران پێشنیارێکی "گەشبینانە و هاندەرانە"ی بۆ دانوستانەکان پێشکەش کردووە، کە نزیکەی سێ کاتژمێری خایاندووە.

بڕیارە هەردوولا کار لەسەر ئاڵوگۆڕکردنی ڕەشنووسی ڕێککەوتنێکی ئەگەری بکەن وەک ئامادەکارییەک بۆ دیاریکردنی وادەیەک بۆ خولی سێیەمی دانوستانەکان.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا