تۆڕی سی بی ئێس بڵاویكردەوە لە كۆبوونەوەی ناتانیاهۆ و ترەمپ باس لە هێرش كردنە سەر ئێران كراوە و لەئەگەری شكست هێنانی دانوستانەكان ئەوە ئەمەریكا رێگە بە ئیسرائیل دەدات هێرش بكاتە سەر دامەزراوە ئەتۆمیەكانی ئێران.

ئەمەش وەک گڵۆپێکی سەوز لێکدەدرێتەوە بۆ ئیسرائیل تا لە ئەگەری نەرمینەنوواندنی ئێران لە جنێڤ، بژاردەی سەربازی بخاتە بواری جێبەجێکردنەوە.

لە پشت پەردەی سیاسەتیشەوە، ناوەندە سەربازی و هەواڵگرییەكانی ئەمەریكا دەستیان بە گفتوگۆی چڕ كردووە لەبارەی میكانیزمە پراكتیكییەكانی پاڵپشتیكردنی ئەو هێرشە ئەگەرەیەی ئیسرائیل، كە تێیدا باس لە وردەکاریی دابینكردنی سووتەمەنی بۆ فڕۆكە جەنگییەكان لە ئاسماندا و دیاریكردنی ڕێڕەوی ئاسمانیی سەلامەت بۆ هێرشەكە دەكرێت.

ئەم هەماهەنگییە ئاستبەرزە نیشانەی ئەوەیە كە واشنتن ئەمجارە لە چوارچێوەی هەڕەشەدا نەماوەتەوە و ئامادەکاریی مەیدانی بۆ سیناریۆیەکی سەربازی دەكات.

ئەم ئاڵۆزییە سەربازییانە هاوكاتە لەگەڵ كۆكردنەوەی هێزێكی گەورەی دەریایی ئەمەریكا لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەتایبەت لە ڕێگەی ناردنی هەردوو فڕۆكەهەڵگری "یو ئێس ئێس ئەبراهام لینكۆڵن" و "یو ئێس ئێس جیراڵد فۆرد" شانبەشانی چەندین كەشتیی بۆردمانكەر، ئەم نمایشە سەربازییەش پەیامێكی ڕاستەوخۆیە بۆ تاران پێش دەستپێكردنی گەڕی دووەمی دانوستانەكانی جنێڤ لە سێشەممەی داهاتوو، كە تێیدا واشنتن دەیەوێت لە پێگەی هێزەوە گفتوگۆ بكات.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا