
هەموو پێداویستیەكانی شەڕ لەلایەن ئەمەریكاوە ئامادەكراوە دژی ئێران و تەنیا لەسەر بڕێارێكی ئێران وەستاون بۆ وازهێنان لە پیتاندنی یۆرانیۆم.
کۆمپانیای پەخشی ئیسرائیل (کان) بڵاویكردهوه، هۆكاری پشت سهردانهكهی بنیامین نهتهنیاهۆ، سهرۆك وهزیرانی ئیسرائیل بۆ ئهمریكا ئەوەیە کە دانوستانەکان، تا ئێستا، تەنها لە بەرنامەی ئەتۆمیدا سنوردارە.
ئاژانسەکە ئاماژەی بە "نیگەرانییەکانی ئیسرائیل کردوە سەبارەت بە ئەگەری ئەوەی ترەمپ پاشەکشە بکات لەو خاڵانەی کە پێش دەستپێکردنی دانوستانەکان لەگەڵ ئێران لەگەڵ ئیسرائیل ڕێککەوتون".
ڕاگەیاندنی ئەوەی کە سەردانەکەی نەتهنیاهۆ بۆ ئەمریکا دەهێنرێتە پێشەوە بۆ چوارشەممەی داهاتو، دوای ئەوەی بڕیاربو نزیکەی دو هەفتە دواتر ئەنجام بدرێت، هاوتەریب بو لەگەڵ تهواوبونی خولی یهكهمی دانوستانهكان.
زنجیرەیەک ڕاپۆرتی میدیایی لە تەلئەبیبهوه لهبارهی ئامادەکارییەکانی ئەمریکا بۆ ئەنجامدانی چالاکیی سەربازی دژی ئێران بڵاوكرانهوه، هەروەها سەردانی ستیڤ ویتکۆف و جارێد کوشنەر، نوێنەری واشنتن بۆ کەشتی فڕۆکە هەڵگری ئەمریکی “ئەبراهیم لینکۆڵن” کە لە دەریای عەرەبی لە نزیک ئێران جێگیربوە.
کەناڵی 12ی ئیسرائیل باسی لهوهكردوه، ئەمریکا قۆناغی یەکەمی ئامادەکارییەکانی بۆ "هێرشێکی زۆر گەورە" بۆ سەر ئێران تەواوکردوە و واشنتنیش خەریکە قۆناغی دوەمی لە چەند هەفتەی داهاتودا تەواو دەکات.
کەناڵەکە لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە کە ناوی نەهێنراوە، ڕایگەیاندوە، "بەمزوانە دەزانین شتەکان بەرەو کوێ دەڕۆن، ئێرانیش دەبێت بە خێرایی جددیەتی خۆی نیشان بدات و پاشهكشهی ڕاستەقینە سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی بکات".