
بەهۆی ئەگەری شەڕ لە نێوان ئەمەریكا و ئێران ئەڵمانیا داوای لە هاوڵاتیانی دەكات ئەو وڵاتە جێبهێڵن.
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لە ڕاگەیەندراوێکدا بارودۆخی ناهەمواری ئێرانی بە "زۆر ناسەقامگیر" وەسف کردو، ئاماژەی بەوەش داوە کە مەترسییەکی جددی لەسەر داخستنی ئاسمانی ئێران هەیە، هەر بۆیە داوا لە ئەڵمانییەکان کراوە پێش پەککەوتنی گەشتە ئاسمانییەکان، ئەو وڵاتە جێبهێڵن.
بەرلین داواشی لە هاووڵاتیانی کردووە ناوی خۆیان لە لای شانده دیپلۆماسییهكان تۆمار بکەن بۆ هەر ئەگەرێکی نهخوازراو.
ناکۆکی نێوان ئەمەریکاو ئێران گەیشتۆتە لوتکە، ئەمەریکا زیاتر ١٥ کەشتی گەورەی رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کەنارە ئاوییەکانی نزیک ئێران کردووە کە تەنها ئەم کەشتیانە دەتوانن ٦٠٠ موشەکی تۆماهۆک هەڵگرن، هەروەها نزیکی ١٢٠ فڕۆکەی جەنگی پێشکەوتووی کە زۆربەیان لەسەر کەشتیە ئاوییەکان و سەربازگەکانی ئەمەریکان لە ناوچەکە ئامادەن بۆ هێرشکردن و تەنها لەسەر فەرمانی ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ماوە دەست بە ئۆپراسیۆنەکانیان بکەن، ئێرانیش هەڕەشەی بە ئامانجی گرتنی هەموو بنکەکانی ئەمریکا و بەرژەوەندیەکانی لە ناوچەکە دەکات.