جارێکی دیکە ئەمریکا هەڕەشە لە میلیشیا چەکدارە عێراقیەکانی نزیک لە ئێران دەکات و دەڵێت لە حکومەتی داهاتووی عێراق ئەوان هیچ شوێنێکیان نییە و دەبێت هەڵبوەشێندرێنەوە

لە میانەی سەردانەکەی بۆ هەولێر جۆشوا هاریس هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد ، لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە، لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆیان لەبارەی گرنگیی پارێزگاریکردن لە سەروەریی عێراق و پتەوکردنی ئاساییشی هەرێمی کوردستان و بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابووریەکان بۆ سوودی هەردوولا کردووە.

لە کۆبونەوەکەدا هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمرێکا لە بەغدا، ڕایگەیاندووە، کە ئەو میلیشیا تیرۆریستیانەی ئێران پاڵپشتییان دەکات و بە ئاشکرا داواکاریی حکومەتی عێراقی بۆ چەک دانان پشتگوێ دەخەن هیچ شوێنێکیان لە هیچ ئاستێکدا لە حکومەتی عێراقدا نیە. 

ووتیشی ئەمریکا بە ڕوون و ڕاشکاوی و بێگۆڕانکاری جەخت لەسەر پێویستیی خێرای هەنگاوی کرداریی عێراق دەکاتەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو میلیشیا تیرۆریستیانەی بەشوێن ئەجێندای بێگانەوەن، کە دەبێتە هۆی لاوازکردنی سەروەریی عێراق و عێراق بەرەو هەژاریی دەبات و هەڕەشە لە هاووڵاتیانی ئەمریکی و عێراقی دەکات و عێراق ڕادەکێشێتە ناو ململانێی هەرێمی.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا