
ئەنجومەنی گشتیی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە لە حەلەب، پەیامێکی توند ئاراستەی لایەنە هێرشبەرەکان دەکات و ڕایگەیاند:
دانیشتوانی ئەم دوو گەڕەکە هاوڵاتی مەدەنین و سوورن لەسەر مانەوە لە ماڵ و حاڵی خۆیان. پاراستنی گەڕەکەکانیش لە ئەستۆی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆدایە و مافی خۆمانە بەرگری لە ژیان و کەرامەتی خۆمان بکەین.
ئەنجومەنەکە بە فەرمی "حکومەتی کاتی" (ئۆپۆزسیۆنی سوریا) بە بەرپرسیاری یەکەم و کۆتایی ئەو کوشتار و هێرشانە دەزانێت کە دەکرێتە سەر ئەم گەڕەکە گەمارۆدراوانە.
جەخت دەکەینەوە کە ئێمە تەنها داوای ئاسایش و ژیانێکی شایستە بۆ هاوڵاتیانمان دەکەین و لەبەرامبەر هیچ هەڕەشەیەک چۆک دانادەین.