
بڕیارە سبه‌ی چوارشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆب‌بێته‌وه و لە كارنامه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ش، هه‌ڵبژاردنی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار له‌كارنامه‌كه‌دا نیه.
به‌گوێره‌ی كارنامه‌ی كۆبونه‌وه‌ی سبه‌ینێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له بڕگه‌ی یه‌كه‌مدا تاوتوێی چه‌ند تانه‌یه‌ك كه له‌سه‌ر ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كرێت كه تۆماركراوه له‌باره‌ی دروستیی ئه‌ندامێتیانه‌وه.
خاڵی دوه‌می كارنامه‌كه‌ش به ئاماده‌بونی وه‌زیری داد و بریكاری وه‌زیری ناوخۆ بۆ كاروباری هه‌واڵگریی گفتوگۆ له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی زیندانیان گواستراوه ده‌كرێت كه مه‌به‌ست لێی گواستنه‌وه‌ی زیندانیانی داعشه له سوریاوه بۆ عێراق، خاڵی سێیه‌می كارنامه‌كه‌ش گفتوگۆی گشی ئه‌نجامده‌رێت.
ئەوە لەكاتێكدایە پەرلەمانی عێراق زیاتر لە جارێک داوای سازکردنی دانیشتنێکی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری کردوە كە پشكی كوردە، بەڵام هیچ کام لەو دانیشتنانە بەهۆی تەواونەبونی نیسابی یاسایی سەرکەوتو نەبون، کە پێویستی بە ئامادەبونی دو لەسەر سێی ئەندامانی ئەنجومەنەکە هەیە (329 پەرلەمانتار).
هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار هەنگاوێکی یەکلاکەرەوەیە لە پرۆسەی سیاسی‌دا، چونکە سەرۆکی هەڵبژێردراو دواتر کاندیدی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی ڕادەسپێرێت بۆ پێکهێنانی حکومەت لە ماوەیەکی دیاریکراودا، ئەوەش وادەکات بەردەوامی پەککەوتنەکە ببێتە هۆکارێکی ڕاستەوخۆ بۆ درێژکردنەوەی ماوەی بۆشایی جێبەجێکردن.