
رێگای كوردستان
کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند کە ئامادە نییە درێژە بە دانوستانەکانی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بدات. تاران، واشنتنی بەوە تۆمەتبار کرد کە پابەندی مەرجەکانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ئیسلام ئاباد نەبووە.
گرنگترین خاڵەکانی ڕاگەیەندراوەکە:
- ڕاگرتنی دانوستانەکان: بەپێی ڕاپۆرتی تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێران، تاران بەهۆی پابەندندەنەبوونی ئەمریکا بە لێکتێگەیشتنی ئیسلام ئاباد، درێژەدان بە پرۆسەی دانوستانەکان ڕەت دەکاتەوە.
- پێشێلکردنی بڕگەی ۹: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە تاران تەواوی بەڵێنەکانی خۆی جێبەجێ کردووە، بەڵام وەزیری گەنجینەی ئەمریکای بە پێشێلکردنی بڕگەی نۆیەمی یاداشتنامەکە تۆمەتبار کرد.
- پابەندبوونی هاوتا: عێراقچی ئاماژەی بەوەدا کە ئەم هەنگاوەی ئەمریکا لە درێژەی هەڵەکانی پێشتریدایە و جەختی کردەوە: "پابەندبوون تەنها بە شێوەیەکی بەرامبەریی (دوولایەنە) دەستپەیدا دەکات."
پاشخانی ئاڵۆزییەکان:
ئەم ئاڵۆزییانە دوای ئەوە دێن کە شەوی چوارشەممەی ڕابردوو هێزەکانی ئەمریکا زنجیرەیەک هێرشیان کردە سەر ناوخۆی ئێران. لە بەرامبەردا، هێزەکانی ئێران هێرشی تۆڵەسەندنەوەیان بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە بەحرێن و کوەیت ڕاگەیاند و واشنتنیان بە پێشێلکردنی یاداشتنامەی ئاگربەست تۆمەتبار کرد.
