بەهۆی ئەگەری هێرشی ئەمەریكا بۆسەر ئێران وەڵامدانەوەی ئێران بۆسەر پێگە سەربازیەكانی ئەمەریكا شەوی هەینی ٢٧ ی شوبات، میدیای ئێران ڕایگەیاند " ئێران داوا لە هاوڵاتیانی خۆی دەکات، هەریەکە وڵاتانی ئیمارات، کوەیت، قەتەر، بەحرەین و ئوردن جێبهێڵن".

لەو راگەیاندنەدا هاتووشە" لە ئەگەری نەتوانینی جێهێشتنی ئەو وڵاتانەدا؛ بەتەواوی دووربکەونەوە لە هەر بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکی، شوێنەکان، هۆتێلەکان، بەندەرەکان، یان ناوەندە بازرگانییەکانی سەر بە ئەمریکا".

ئەو ئاگادارکردنەوەیەی ئێران لە کاتێکدایە کە هەر ئەمشەو بەریتانیا و ئەمەریکا و هیند و چەندان وڵاتانی تر داوایان لە هاوڵاتییەکانیان کرد کە هەرچی زووە ئێران جێبهێڵن.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا