
ئێران هەڕەشە لە هەر وڵاتێك دەكات هاوكاری هێرشی ئەمەریكا بێت بۆسەر وڵاتەكەی.
عه‌زیز ناسرزاده له‌لێدوانێكدا باسی لەوەکرد، ئێران له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێكدا سوپرایزی سه‌ربازیی ئازاربه‌خشی ده‌بێت له هه‌مو شوێنێكدا هێرشده‌كاته سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی دوژمن له ئه‌گه‌ری هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌كانی".
ئەمە لە کاتێکدایە، دۆنالد تره‌مپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه تاوتوێی بژارده‌ی زۆر به‌هێز ده‌كه‌ن له په‌یوه‌ست به پشتیوانیكردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له ئێران و له‌وباره‌یه‌وه بڕیارده‌ده‌ن.
به‌پێی میدیاكانی ئه‌مریكا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، سبه‌ی سێشه‌ممه، تره‌مپ له‌گه‌ڵ تیمی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاته‌كه‌ی كۆببێته‌وه بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بژارده‌كانی پشتیوانیكردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان و لاوازكردنی رژێمی ئێران.