
عەلی لاریجانی رایگه‌یاند، دوای شەهیدبونی رێبەرەكەمان عەلی خامنەیی ئەنجومەنێکی سەرکردایەتی کاتی هەڵدەبژێردرێت و جەختی لەوەکردەوە کە ئێران "دڵی ئەمریکا و ئیسرائیل دەسوتێنێت وەک چۆن دڵی ئێمەیان سوتاندوە".
عەلی لاریجانی له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ میدیای ئێران، رایگه‌یاند، "دڵی ئەمریکا و ئیسرائیل دەسوتێنین وەک چۆن دڵمان بۆ ڕێبەری مەزنی شۆڕش سوتا، وەڵامدانەوەمان ڕون بو، هێزەکانمان بەتەواوی ئامادەکارییان کردوە، هێرشه‌كان لە پێشوتر بۆ ئەمریکییەکان بە ئازارتر دەبێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "هێزە چەکدارەکانمان وریان و وەڵامدانەوەمان بەهێزتر دەبێت لەوەی دوێنێ بینییان".
لاریجانی رونیكرده‌وه، "پلان داڕێژراوه بۆ ڕێکخستنی سه‌ركردایه‌تی به‌گوێره‌ی ده‌ستور، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كاتیش به‌پێی ده‌ستور به‌م نزیكانه پێكده‌هێنرێت".