
ژووری هەواڵ
قەیرانی ئابووری و دۆخی سەختی بژێوی لە ئێران، دیاردەی لەباربردنی کۆرپەی گەیاندووەتە ئاستێکی مەترسیدار و نیگەرانکەر.
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکانی داد پزیشکی یاسایی ئێران، ساڵانە نزیکەی ۱۱هەزار داواکاری بۆ لەباربردنی یاسایی پێشکەش دەکرێت کە زیاتر لە ٨۷۰۰ مۆڵەتی فەرمی دەدرێت.
لە بەرامبەر ئەم ئامارە یاساییەدا، قەبارەی ڕاستەقینەی کارەساتەکە لە ناوەندە شاراوەکاندا دەردەکەوێت.
بەرپرسانی تەندروستی و پەرلەمانی ئاشکرای دەکەن کە ساڵانە لە نێوان ۲٥۰ هەزار تاوەکو ٦۰۰ هەزار حاڵەتی لەباربردنی نایاسایی و مەبەستدار لە دەرەوەی نەخۆشخانە فەرمییەکان بەڕێوەدەچێت.
شارەزایان جەختی لەسەر دەکەنەوە، کە گرانی و هەژاری و نەبوونی توانای دارایی بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی ژیان و پەروەردەکردنی منداڵ، بوونەتە هۆکاری سەرەکی کە خێزانەکان پەنا بۆ ئەم ڕێگە مەترسیدارە بەرن.
