
بەپێی دوایین ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "هەرانا"، ئامارەکان ئاماژە بە شەپۆلێکی بەرفراوانی سەرکوتکردن و پێشێلکارییەکان دەدەن لە دژی خۆپیشاندەران.
قوربانیانی گیانی و بریندارەکان
ئامارەکان نیشانی دەدەن کە هێزە ئەمنییەکان توندوتیژییەکی کوشندەیان بەکارهێناوە:
●کۆی گشتی کوژراوان: ٦,٨٧٢ کەس.
● قوربانیانی منداڵ: ١٥٦ منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵ لەنێو کوژراوەکاندان.
● بریندارەکان: ١١,٠٢١ خۆپیشاندەر دوچاری برینداری جەستەیی بوونەتەوە.
دەستبەسەرکردن و ڕاوەدوونانی هاووڵاتیان
هەڵمەتێکی بەرفراوان بۆ بێدەنگکردنی دەنگە ناڕەزایەتییەکان بەردەوامە:
● کۆی دەستبەسەرکراوان: ٥٠,٥٥٣ کەس.
● بانگهێشتکردن: ١١,٠٤٦ کەس بۆ ناوەندە ئەمنییەکان بانگهێشت کراون و لێپێچینەوەیان لەگەڵ کراوە.
● خوێندکارانی زانکۆ: ١٠٩ خوێندکار لە ناوەندەکانی خوێندن دەستگیرکراون.
گوشاری دەروونی و دانپێدانانی زۆرەملێ
سیستەمی ئەمنی پەنای بردووەتە بەر گرتنی ڤیدیۆ و دانپێدانانی ناچاری:
●دانپێدانانی زۆرەملێ: ٣٠٧ حاڵەتی تۆمارکراوی دانپێدانان لەژێر فشاردا بوونی هەیە کە بۆ مەبەستی پڕوپاگەندەی میدیایی بەکارهێنراون.
ئەم ئامارانە نیشاندەری قووڵی قەیرانی مرۆیی و ئەو باجە گەورەیەیە کە هاووڵاتیان لەپێناو دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" دەیبەخشن.