لەگەڵ بەردەوامیی گرژییەکانی شاری حەلەب، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل هۆشداریی لەهێرشەکانی سوپای سوریا بۆ سەر گه‌لى کورد دەدات، ده‌شڵێت، "کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەگشتیی‌و ڕۆژئاوا بەتایبەتی، قەرزێکی ئەخلاقییان لەسەرشانە بەرامبەر به‌گه‌لى كورد له‌سوریا".

گیدعون ساعر وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، لەلێدوانێکدا کە لاپەڕەی فەرمی "ئیسرائیل بەعەرەبی" بڵاویکردوەتەوە، ڕەخنەی توندى لەهێرشەکانی هێزەکانی ڕژێمی سوریا گرتوه‌ بۆ سەر گه‌لى کورد لەشاری حەلەب‌و هێرشەکانی بە"مەترسیدارو گەورە" وەسفکردوه‌.

ساعر جەختیکردوه‌ته‌وه‌، "کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەگشتیی‌و ڕۆژئاوا بەتایبەتی، قەرزێکی ئەخلاقییان لەسەرشانە بەرامبەر بەکوردەکان، چونکە ئەوان بەبوێریی‌و سەرکەوتویی لەدژی داعش جەنگان‌و پارێزگارییان لەئاسایشی ناوچەکەو جیهان کرد".

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو سەرکوتە سیستماتیک‌و خوێناوییەی کە بەرامبەر پێکهاتە جیاوازەکان لەسوریا ئەنجامدەدرێت، بەتەواوی لەگەڵ ئەو بەڵێنانەدا دژبەیەکە کە باس لەبونیادنانی سوریایەکی نوێ دەکەن".

لەکۆتایی لێدوانەکانیدا، ساعر هۆشداریدا، "بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەئاست ئەو ڕوداوانە، تەنها دەبێتە هۆی هاندان‌و پەرەسەندنی زیاتری توندوتیژییەکان لەلایەن ڕژێمی سوریاوە دژی هاوڵاتیانی مەدەنی‌و پێکهاتە نەتەوەییەکان".

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا