
رێگای كوردستان
ئیسرائیل خەریکی پلاندانانە بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی سەربازیی تاکلایەنە و سەربەخۆ بۆ سەر ئێران، بەبێ ئەوەی هەماهەنگی پێشوەختە لەگەڵ واشنتن بکات.
وردەکارییەکانی هەواڵ
• بڕیاری تەلئەبیب: بەپێی ڕاپۆرتێکی کەناڵی 13ی ئیسرائیلی، حکومەتی ئیسرائیل بە جددی بژاردەی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی سەربەخۆی لە داهاتوودا خستووەتە ڕوو، ئەگەر پێویست بکات بەبێ گڵۆپی سەوزی ئەمریکا هێرشەکە ئەنجام دەدات.
• هۆکارە سەرەکییەکانی نیگەرانیی ئیسرائیل:
o بەرنامەی ئەتۆمی: ترس لەوەی کۆتاییهاتنی جەنگ ببێتە دەرفەتێکی زێڕین بۆ تاران تاوەکو پەرە بە چالاکییە ئەتۆمییەکانی بدات.
o فراوانبوونی هەژمون: ترس لەوەی لابردنی گەمارۆکان و ئاسانکارییە ئابورییەکان لە قۆناغی دوای ڕێککەوتن، یارمەتی ئێران بدات بۆ بەهێزکردنەوەی پێگەی سەربازیی خۆی و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکەدا.
دۆخی سیاسی و ناوچەیی
• هەڵوێستی ئەمریکا: ئەم پەرەسەندنانە هاوکاتن لەگەڵ لێدوانەکەی هەفتەی ڕابردووی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، کە تێیدا ڕایگەیاندبوو جەنگی دژی ئێران "زۆر لە کۆتاییەکەی نزیک بوەتەوە".
• گفتوگۆکانی عومان: لە لایەکی ترەوە، دانوستانەکانی نێوان تاران و عومان بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێک بە مەبەستی دوبارە کردنەوەی گەروی هورمز بەردەوامن، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ناکۆکییەکان لەسەر مەرجەکانی کۆتاییهێنان بە شەڕ لە نێوان تاران و واشنتۆندا هەر ماون.
