
عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری "زا ئەتلانتيك" ڕایگەیاند، کە ئامۆژگاری سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترامپی، کردووە هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران ئەنجام نەدات، جەختیشی کردەوە کە عێراق هەوڵ دەدات ببێتە خاڵی بەیەکگەیشتن نەک گۆڕەپانی دوژمنایەتی. ئاماژەی بەوەش دا کە پەیوەندی بەهێز بە هاوکاری ئابووری دروست دەبێت نەک بوونی سەربازی.
ووتیشی، حکومەتەکەی بەدوای هاوبەشێکی ستراتیژی درێژخایەندا دەگەڕێت.
سەبارەت بە گەندەڵی و گرووپە چەکدارەکانیش دووپاتی کردەوە، کە هیچ بژاردەیەکی تر نیە جگە لە ڕادەستکردنی چەک و حکومەتەکەی لەسەر کارکردن بۆ بنبرکردنی گەندەڵی و بەهێزکردنی ئابووری و پاراستنی سەقامگیری ناوچەکە بەردەوام دەبێت.
