
هاوڕێ کرێکار ـ گەرمیان
بەیانی ئەمڕۆ، لەدووەمین ڕۆژی سەردانەکەی" لیۆ جون" سەرکونسوڵی چین بۆ ئیدارەی گەرمیان بەیاوەری هاوڕێ ئەبو کاروان سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان و هاوڕێ پێشڕەو بەرپرسی مەڵبەندوشاندێکی یاوەری ،سەردانی قەزای کفری ـیان کرد .
لەیەکەم وێستگەی گەشتەکەیاندا،سەردانی زانکۆی پۆلەتەکنیکی گەرمیانیان کرد و لەلایەن د.چیا محەمەد،سەرۆکی زانکۆ و ئەنجومەنەکەیەوە بەگەرمی پێشوازی لەسەرکۆنسوڵی چین و سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزب کرا .
سەرەتا، دکتۆر چیا ، باسی مێژووی دامەزراندنی زانکۆ وکولێژەکانی و بەشەکان و ڕێژەی قوتابی لەئاستە جیاجیاکان وکاروچالاکییەکانی، بۆ شاندی میوانکرد ، کە لەسەردەمی دامەزراندنی زانکۆی پولەتەکنیک و پێشووتر پەیمانگای تەکنیک، لەگەرمیان ڕۆڵێکی کارا وباشیان بینوە لەبواری زانست و پەروەردەوفێکردن و توانیویانە پۆلێک قوتابی باش بۆ خزمەتکردن پێ بگەیەنن.
هەروەها باسی لەو کێشەوگرفتانە کرد،کە لەگەڵ دروستبوونی زانکۆ و کردنەوەی سەرۆکایەتیەکەی لەقەزای کفری،ڕووبەڕووی ژمارەیەک کێشەو گرفت و ئاڵەنکاری بوونەتەوە، پێویستیان بەهاوکاری هەمووان هەیە تا زاڵبن بەسەر گرفتەکاندا
لەبەشێکی تری قسەکانیدا،سوپاسی هاوڕێ ئەبو کاروانی کرد، کە لەم سەردانەدا، زانکۆی پۆلەتەکنێکی لاگرنگ بووە و داوای لە بەڕێز لیۆجو،،سەرکونسوڵی کۆماری چین کرد، لەبواری بەشداریکردنی ڕاهێنانەکانی وڵاتی چین بۆ هەرێمی کوردستان، ئەولەویەت بداتە زانکۆکەیان و هەروەها پێویستیان بەژمارەیەک کەرەستەی زانستی و بێناسازی هەیە ، دابینی بکات بۆیان و لەبەرەوپێشچوونی زانست و خوێندن هاوکاریان بێت.
لەبەرامبەردا،لیۆ جو سەرکونسوڵی کۆماری چین، سوپاسی هاوڕێ ئەبوکاروان سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کرد، کە ئەم زانکۆیەی پێ ئاشنا کردوە و ئاماژەی بەوەشدا، دڵخۆشم بەوەی لەم دوو ڕۆژە دوو ناوەندی وا گرنگم بەسەرکردوەتەوە لەگەرمیان و دەستخۆشیتان لێدەکەم،کە لەماوەی ڕابردوودا،توانیوتانە کۆمەڵێک قوتابی باش پێ بگەیەنن
لەدرێژەی قسەکانیدا، تیشکی خستە سەر ئەوەی کە ووڵاتەکەی بەردەوام لەگەڵ پێشکەوتندایە لەبواری زانست و تەکنەلۆژیا پێکەیاندنی قوتابی لەئاستە جیاوازەکان، ئاماژەی بەوەشدا، ئێمە لەسنوری پارێزگای سلێمانی سەرقاڵی هاوکاریکردنی چەند ناوەندێکی زانستین بەئاراستەی خزمەتکردنی زیاتر .
لەلایەکی دیکەوە، هاوڕێ ئەبوکاروان سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزب، باسی لەوە کرد، ئەم بینایەی ئێستا سەرۆکایەتی زانکۆی تێدایە لەساڵی ۱۹۹۱ بەدواوە هێزەکانی پێشمەرگەی تێدابووە، بۆیە خزمەتکردنی زانکۆی پۆلەتەکنیکی گەرمیان لەقەزای کفری بەگرنگ دەزانین .
هەروەها ، هاوڕێ هیوا محەمەد، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان، وتەیەکی پێشکەشکرد و تێدا وتی ، داوا لەهاوڕییانمان لە کونسوڵخانەی چین دەکەم ، لەبوارە جیاجیاکاندا، ئەولەوییەت و بایەخی گرنگ بەم زانکۆیە بدات، بەئامانجی خزمەتکردن و بوژانەوەی زیاتر .
لەکوتایدا، زانکۆی پۆلەتەکنیک، قەڵغانی زانکۆی وە ڕێزلێنان بەخشیە سەرکونسوڵی کۆماری چین و هاوڕێ ئەبو کاروان و هاوڕییان پێشڕەو وهیوا، محەمەد و سوپاسی حزبی شیوعی کرد، کە هەمیشە لەخەمی ئەم زانکۆیە و زانستدا بوونە.








