
بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکی تایبەت بۆ متمانەپێدان بە حکومەتەکەی عەلی زەیدی ئەنجام بدات.
بەپێی زانیارییەکان، لەم کۆبوونەوەیەدا دەنگدان بۆ پۆستی جێگرانی سەرۆکوەزیران بەڕێوەناچێت. هەروەها بەهۆی بەردەوامیی گفتوگۆکان، بڕیاردراوە دەنگدان بە ژمارەیەک وەزیری کابینەکە بۆ دوای پشووەکانی جەژن دوابخرێت. ئەم دانیشتنە لە کاتێکدایە کە لایەنە سیاسییەکان هێشتا لەسەر دابەشکردنی هەندێک لە وەزارەتەکان و پۆستە سیادییەکان نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی، ئەمەش وایکردووە متمانەپێدانەکە بە چەند قۆناغێک بێت.
