زاهیر ئیبرهیم

بۆ هاوڕێ ڕزگار علی مەکتەبە

یەکێک لە ڕەمزە جوانەکانی تێکۆشان

هاوڕێ گیان دەزانم تۆ نا ئاگایانە بەرامبەر پەرتوکی سەرمایە، شاکارە مەزنەکەی کارڵ ماڕکس، بە چاویلکە  و ئازاری جەستەی شەکەتت ناوەستیت و ئاڵا و ڕەمزی تێکۆشانی چینی کرێکاران و ڕەنجدەران دەچنی.

هاوڕێ تۆ بڵێی زمان لە ئاست  ئاکاری بەرز و گوتە شیرن و ڕابردووی پڕ سەروەری و شانازیت چۆن بدوێت؟!

 تۆ نازانی بوویتە مانیفێستی خۆنەویستی و خاکیی بوون، بوویتە مەشخەڵی ڕێگای سەختی تێکۆشان بۆ حزب و گەلەکەت.

هاوڕێ، تۆ بووی پێت وتین بەرپرسیاریەت هەست کردنە بە بەرپرسیاریەتی! تۆ فێرت کردین شیوعیی بوون ئاکار و کردارە، نەک وتە و دروشم!

بەڵێ تۆ بێ ئەوەی نمایش بکەی، بە شێنەیی وا بەدیار نووسینەکانی هاوڕێ فەهد و یاداشتەکانی سەلام عادل و هاوڕێ عەزیز محەمەد و هاوڕێ کەریم و دەیان تێکۆشەری ڕێگای عەدالەت و ئازادی، ئاڵای حزبەکەت بە دەستەوەیە و بۆ ڕووخانی دێوەزمەی سەرمایەداری  هەرگیز کۆڵنادی.

هاوڕێم تۆ بە دیار تیشکی دیوانی قانعی چەوساوەکان و سرودی «حزبەکەم حزبی خەباتە هەر بەخوێنیش ئاودرا.» شاکارەکەی حەسیب قەرەداغی، شیعری پاکانەی مزەفەر نەواب، دیوانی هێمن،  شێرکۆ بێکەس و شاعیرانی گەلەکەت، وا کێو ئاسا لە بەرامبەر داگیرکەران وەستاویت و  هەر کوڕە پاڵەوانەکەی دۆڵ و چیاکانیت.

هاوڕێم تۆ بە شیوعیبوونەوە چاوت بەدنیای نادادی و چەوسانەوە هەڵێنا و هەر شیوعیبوونت هەڵبژارد بۆ بەگژداچوونەوەی زوڵم و زۆرداری.

هاوڕێ گیان تۆ دەزانی ئەو ژوورەی وا ئاڵای حزبی شەهیدانی لێدەچنی ناوی چییە؟ من پێت دەڵێم: «ئێرە کتێبخانەی علی مەکتەبەی باوکتە.» ئەو ژوورە سەروەتێکە، دەیان لاپەڕەی لەبارەیەوە بنووسی هێشتا لە ئاست گەورەیەکەی بڕ ناکات کە باوکت بۆ هاوڕێکان و هاوبیرەکانی جێی هێشتووە. 

بەڵێ هاوڕێ گیان، ئێمەمانان دەزانین تۆ هەڵکەوتەی پەروەردەی چ تێکۆشەرێکی پڕ لە ئیڕادە و گڕووی خەباتی، کە بۆساتێک دەستبەرداری ڕێبازەکەی نەبوو.

 هاوڕێم تۆ کوڕی  شێرەژنێکی وەک پورەگوڵێی کە لە دوا ساتەکانی مەرگیشدا هەر باسی نەریت و ڕەوشتە جوانەکانی شیوعییەکان دەکرد و جاروباریش سرودی «ئازادیحوازین کوردین ئێمە، شورای پۆڵا و مەردین ئێمە، پشتی جووتیاری زەبوونین،  ئاڵای بەرزی چون یەک بوونین.» بۆ دەگوتینەوە.

تۆ لە چەشنی شەهید بێزاری براتی کە بۆ ساتێک ئامادەنەبوو هاوڕێییەکانی لە سەنگەری  ڕووبەڕوو بوونەوەی دووژمن جێبهێڵێت تا گەیشتە کاروانی هاوڕێ شەهیدەکانی. 

هاوڕێ تۆ ئەمڕۆ ئیلهام و ئیڕادە و کانیاوی پەروەردە و فێرکردنی بۆ نەوەکانی ئەمڕۆ کە هاوشانت ئاڵای سوری تێکۆشانیان بەدەستەوەیە و هەرگیز ناهێڵن ئاڵای حزبی کرێکار و زەحمەتکێشان بکەوێت.

May be an image of 1 person and quilt

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا