نابێتە پێوەرێک بۆ رۆشنبیر بوون
نووسینی : عەباس داودی
لەم ساڵانەی دواییـــــدا، پاش باشبوون و وەرچەرخانێک لە گوزەران و بژێوی ، پتر کرانەوە و هەست کردن بەوەی ئیدی خوێندن و بەدەستهێنانی بڕوانامەی زانستی بۆتە پێویستی و جوانییەک بۆ کەسایەتی تاک . خێزانەکان بە پەرۆشەوە هەوڵدەدەن منداڵەکانیان قۆناغەکانی خوێندن تەواو بکەن، بە ئامانجی وەدەستهێنانی بڕوانامە، بە ئاراستەی دەستەبەرکردنی هەلێکی کار بۆ مسۆگەر کردنی گوزەران .
لەم سۆنگەیەوە
رێژەی خوێندەواری زۆر زیادی کردووە، ئەمە تاوەکو ئاستێک مایەی دڵخۆشییە، چونکە کەسی خوێندەوار لانی کەم ، کەم گرفتە و سەرقاڵی ئیشێک، بژێوی گوزەرانی خۆیەتی بە ئارامی .
دەگمەنێک لەم چینە بە دوای کاری نابەجێ
، نموونە: قاچاخچێتی، ماددەی هۆشبەر، کێشە لا بە لاییە کۆمەڵایەتییەکان دا دەگەڕێت کە لە ئاکامدا
دەبێتە سەر ئێشە بۆ خۆی و کۆمەڵگە .
وەلێ، بە دیوێکی تردا
تا دێت رێژەی خەڵکانـــــی رۆشـــنبیر کەم دەبنەوەو
کێرڤــی لە دابەزینێکی شەرمنانە دایە ، بڕوانامەکەت هەرچەندە بەرز بێت، کە نەخوێنیتەوەو نەبیتە دۆستی کتێب، هەرگیز نابیتە کەسێکی هوشیار، رۆشنبیر ، بۆ ئەوەی پێگەیەک بۆ خۆت نیشان بکەی لە نێو کۆمەڵگەدا، چونکە مرۆڤ نابێت تەنیا بۆ خۆی بژی دوور لە ئازار و گرفتەکانی کۆمەڵگە، دەوروبەرەکەی .
ئاریشەکانی کۆمەڵگە پەرە دەسێنێت لە دەرئەنجامی نەزانی و نا هوشیاری، هەست نەکردنی تاکە جیاوازەکان بە ئەرک و بەرپرسیارێتیان دەرهەق یەکدی
چەندین بە ناو دکتــــــۆرمان هەیە
توانای بەخشـــینی نامیلکەیەکــــی
لە پســـپۆڕییــــەکەیـــــدا نییــــەو
ســـیمینارێکـــی پێ ســـــاز نادرێـــــت
(رۆبۆتێــــــکە بۆ خۆی)