زیرەك كەمال
بەشی پێنجهم
ژینگەی رەخنە
رەخنەو ئوسوڵیەت
دیارە ئوسوڵیەت بە گشتی دژی دنیای تازەو تازەگەریو كرانەوەو هەموو جۆرە رەهەندو مۆركێكی پێشكەوتووخوازیە، بە بەردەوامی لە هەموو بوارو كەناڵەكانی خۆیەوە بە جۆرەها شێوە دەینوسێت، وەكو دوای هەقیقەتو دوای وەڵامی هەموو پرسیارێك وێنای دەكات، لای ئوسوڵیەت چەمكو دەقو شتە پیرۆزەكان راستن، بە پێچەوانەی فەلسەفەو مۆدێرنە كە شتە راستەكان بە پیرۆز دەزانێتو هەر چەمكو دەقو بابەتێكیش لە مەیدانو تاقیگەی راستیدا تانی نەكرابێتەوەو راستو دروستی نەسەلمێنرابێت بەراستی نازانێت.
ئوسوڵیەت، بە مانای دوای وەڵام بۆ هەموو پرسیارێكو نەك هەر ئەمە بەڵكو بۆ هەموو پرسیارێك، پرسیاری زانستیو فیكریو فەلسەفیو كۆمەڵایەتیو ئابووریو بگرە ئەدەبیو هونەریش وەڵامی حازر بەدەستی هەیەو بەبێ ئەوەی بە بەڵگەی زانستیو مێژووییو سەلمێنەر، وەڵامەكان دەداتەوەو هیچ جۆرە گومانو گفتوگۆیەكیش لە بارەی وەڵامەكانی قبوڵ ناكات، هەڵبەت ئوسوڵیەت نەك هەر دژی رەخنەیە، بگرە هەموو جۆرە گومانو پرسیارێكیش بەرامبەر وتەكانی خۆی بە تاوانو كوفر دەزانێت.
هەڵبەت ئوسوڵیەت یەكێك لە خەسڵەتە هەرە بنەڕەتییەكانی برتییە لە ڕانەوەی بەردەوام بۆ رابردوو، بۆ دەقو ئایدیۆلۆژیاو لە قاڵب دراوەكان، بەردەوام بەسەرتەرمی مردووی رابردوودا دەگرێو داخو حەسرەتو ئەسەف بۆ ئەو رابردووە دەخوات، هەربۆیەش بەشێوەیەك بەردەوام لە چەندین سەنگەرو شوێنەوە دژی ئێستاو ئایندەیە، دژی زانستو فەلسەفەو مەدەنیەتو شیعرو مۆسیقاو پێكەنینو گەشتو دڵخۆشی هەموو مرۆڤەكانە.
نەك هەر ئەمە، بەڵكو سەرسەختانە، بە بەردەوامی وەكو جەنگاوەرێكی هەردەم شەڕایو دڵڕەق دژی ئێستاو ئایمدەو سەرجەم جوانییەكانی ژیان دەنگێتو فیشەكی رق دەنێت بەسەر دڵی هەموو ئەوانەی دلیان بە ژیان خۆشیو باسی جوانی ژیانو گرنگی ژیان دەكەن، هەڵبەت نەوەی منو پێش منو لە منیش بە تەمەنتر هەمیشە لەلایەن دایكو باوكمانو ریش سپییەكانی ئاوایی، ئاوا پەروەردەكراوین كە ئێمە هەموومان گیای مردنین، وایان گۆشكردووینو پەروەردەكردووینو تێگەیاندووین، كە مرۆڤ بۆ ئەوە دروست نەبووە كە بە كامی دڵ تامو چێژو لەزەت لە ژیان وەربگرێتو مەیلی خۆشیو ئارامیو كامەرانی لەسەر چڵی درەختی ژیان بخوێنێت، بەڵكو مرۆڤ كائینێكە بۆ ئەوە دروست بوو لە گرنگیو گەورەییو حیكمەتەكانی ئوسوڵیەتو دەقە پیرۆزو قاڵبگرتووەكان تێ بگاتو بیانكاتە ئەزموونو بەرنامەو سەر لە مەشقی ژیان.
هەڵبەت بۆیەش ئوسوڵیەتو ئوسوڵیتەكان بۆیە سەرسەختانە رووی بەرووی رەخنە دەبنەوەو ل ژیدا دەجەنگن، چونكە رەخنە بەردەوام دەرگاو دەروازەی نوێ بەرامبەر ژیانو تازەگەریدا دەكاتەوە، رەخنە دەنگ هەڵبڕینو هاوارێكی مرۆییە لە دژی چەق بەستنو كلتوری رەهاگەرایی، دژی ئایدیۆلۆژیا تەقلیدیو لە قاڵبدراو دەكاند لەهەر كوێیەك پرسیار سەركوت بكرێتو هەوڵی سەركوتكردنی بدرێت، رەخنە لەوێدا ئامادەیەو دەنگ هەڵدەبرێتو پرسیارەكانی خۆی دەخاتەڕوو، ئوسوڵیەت بۆیە دژی رەخنەیە چونكە لەو دەرەنجامو گۆڕانكارییانە دەترسێت، كە رەخنە لەدوای خۆیدا دروستی دەكات، چونكە لای رەخنە هەر بابەتو گوتەو دەقو نووسینێك چەند بەرگری پیرۆزو رەهاگەرایی لەبەر بكات، چەندە خۆی بباتە سەرووی پرسیارو وەكو قەددیسێك خۆی وێنا بكات، لە رەخنە بەدەرنییەو هەر دەبێت بخرێتە ژێر رووناكیو نەشتەری رەخنە، دیارە ئوسوڵیەت دژی ژیانە بە هەموو فۆرمو ناوەڕۆكەكانیو چونكە پێی وایە مرۆڤ بۆیە هاتۆتە ژیان تاكو خۆی بۆ مردن ئامادە بكاتو لە قودرەتو هەیبەت و ماناكانی مردنو لە قاڵب دراوەكان تێ بگاتو بۆیەش بە بەردەوامی بە هەموو جۆرە چەكێكو لەهەر كەناڵو بوارو مەیدانێك بۆی بلوێتو بۆی بكرێت بەردەوام هێرش دەكاتە سەر ژیانو لە بەرامبەر مرندا بێ نرخی دەكات، نەك ئەمە بەڵكو هەر ئوسوڵیەت بە مانای بچووككردنەوەی ژیان لە بەرامبەر مردندا.
لای ئوسوڵیەت دەسەڵاتو حكومەتو حوكمڕانی نابێت لەسەر بنەمای ئەو دەستوورو یاسایانەبێت، كە مرۆڤ دایان دەڕێًژێتو دییاننونێت، نەك هەر ئەوە بەڵكو دەڵێن دەسەڵات بۆ مرۆڤ نەهاتووەو نابێت مرۆڤ بەپێی عەقڵیەتو توانا فیكریو سیاسییەكانی خۆی، خۆی بەڕێوەببات، بەلام دەبێت ئەو رەقو رێساو نەریتو گوتەو رستانە بكرێنە هەوێنی بەڕێوەبردنی ژیانی مرۆڤ، كە ئەو بە پیرۆزیان دەزانێت، دیارە هەموو یەكێك لە ئێمە كە منداڵا بووین، ئەو قسانەی دایكو باوكو بە ساڵاچووەكانمان لەبیرە، كە بەردەوام دەیانگوت مرۆڤ هیچ نییە چەند گەورە بێت هەر تامی شیری خاوی لە دەمی دێت.
لەم دواییەو مردن برا گەورەیە!! بەراستی هەموو جار ئەو قسەیە لە ناخەوە دەیترساندن كە دەگوترا مردن برا گەورەیە، ئاخر بەراستی بۆ دەبێت مردن برا گەورەبێت؟ دیارە ئەگەر بمانەوێت سەرنجو تێگەیشتمان بەرامبەر ئوسوڵیەت چڕ بكەینەوە، ئەوا ئوسوڵیەت بریتییە لە دوژمنایەتی هەموو گۆڕانو گۆڕانكارییەك، بریتییە لە هێرشو پەلاماری بەردەوام بۆ سەر ژیانو جوانیو هەموو درەوشانەوەیەك، هەربۆیەش سەرسەختانە دژی چەمكی رەخنەیە، چونكە ئەو چەمكە هەوێنو وزەو داینەمۆی گۆڕانكاریو تازەبوونەوەی ژیانی مرۆڤە، رەخنە دژی هەموو دەقانەیە كە پێیان وایە وەڵامی هەموو پرسیارێكیان داوەتەوە.
هەڵبەت مرۆڤێك بە فیكری ئوسوڵیەت گۆش كرابێتو پەروەردە كرابێت، یاخود راشكاوانە بڵێن سەلەفی بە هەموو فۆڕمەكانی ناتوانێت ئاستەنگو ووووووو ئاڵۆزییەكانی ژیان بە جوانیو روونی ببینێت، چونكە ئوسوڵیەت بنەمایەكی فیكریو سیستەمێكی سیاسی سادەگەراو زارەكییە بەردەوام لە رێگای یەقینو دڵنەوایی رەها فۆرمو تانو پۆ بە ژیانو مرۆڤ بە گشتی دەبەخشێت، هەڵبەت سەلەفییەت چ لە فۆڕمە ئایینەكەی چ لە فۆڕمە سیاسییە عەلمانییو مۆدێرنەكەی هەردووكیان وەكو یەك كۆسپو تەگەرەو بەربەست لە بەردەم رەوتی بەرەوپێش چوونی ژیانی مرۆڤو كرانەوەی خودی مرۆڤ بەسەر دنیای زانینو زانستو تازەگەریدا، هەڵبەت دەبێت ئەو راستییە بزانین كە لای ئوسوڵیەكانی ئاینی هەموو شتێك فۆرمو نێوەڕۆكێكی رەها وەردەگرێتو هەر بە چەمكو دەستەواژەو میتۆدو گوتەی رەهایی دەست بەسەر هەموو كایەكانی ژیاندا دەگرن، ئوسوڵیەكانی فیكریو سیاسی مرۆڤ لە ئاستی بەهاو فۆڕمو یاساو رێساو نەریتی چەق بەستوو بچووك دەكاتەوەو بە هەموو شێوەیەك رەخنە لە كایەی فیكریو سیاسیو پەیوەندی نەریتیو كۆمەڵایەتییەكان دەكوژێت، چونكە لای ئوسوڵیەكانی چەمكو دەقو شتە پیرۆزەكان راستن، بەڵام لای عەقڵانییەتو فەلسەفەو زانست شتە راستەكان، پیرۆزن، نەك هەر بەڵكو ئەگەر ئوسوڵیەت چەمكی رەخنەی لە ژیان مرۆڤ وە دەرنەناباو دوژمنایەتی سەرسەختی نەكردبا نەیدەتوانی توانی پایەكانی ژیانی خۆی دابڕێژێت.
هەڵبەست ئوسوڵیەت لە وڵاتی ئێمەشدا ریشەیەكی قووڵاو مێژووێكی دوورو درێژی هەیە، كە بە درێژایی مێژوو مرۆڤ ئێمەی لەسەر بنەمای تەڵقینو سادەگۆییو رووكەشی گەراییو ترسو شەرمو شوێن كەوتنی كوێرانەو پێ لەبەركردنو لاوازی ئیرادەیە پەروەردەكردووەو بەردەوام لە بەردەم پرسیارە نووسەكانی ژیاندا بەبێ دەڵام وەكو كائینێكی دەستەپاچەبوو هیچ نەزان رای گرتووە سەلەفیەت لەسەر زەمینی بوونو حوكمڕانی خۆیدا وا مرۆڤەكان پەروەردە دەكاتو تێدەگەینێت، كە مرۆڤ بۆی نییە بۆ سیستەمی حوكمڕانی خۆیو رێكخستنی كایەكانی ژیانی خۆی یاسا دەربكا، بەڵكو ئەو تەنها میتۆدو گوتەو دەقە ئاینییەكان وەكو خۆی جێبەجێ دەكاتو سەلەفیەت بە بەردەوامی پشت بە نهێنی خۆبەدەستەوەدانو گوێڕایەڵی سەلەفیەت بە بەردەوامی پشت بە نهێنی خۆبەدەستەوەدانو گوێڕایەڵیو وەرگرتنی زانینو زانیاری لە رێگای گوێچكەوە دەبەستێتو نەك بە بەڵگەو سەلماندن.
هەڵبەت كۆمەڵگای مرۆڤ لە رەوتی مێژووی خۆیدا تاكو ئێستا بە چوار قۆناغدا تێپەڕیوە، ئەویش 1-سیحر 2-ئایین 3-فەلسەفە4-زانیاریو ئەزموونگەرایی. دیارە لە یەكەمو دووەمدا چەمكی رەخنەیان هەر بوونی نەبووەو یاخود ئەگەر هەشبووبێت لە ئاستێكی یەكجار لاوازو بێ كاریگەر دابووە، هەڵبەت كێشەی هەرە گەورەی سەلەفییەت بە هەموو فۆرمەكانی ئەوەیە تاكو نەگاتە دەسەڵاتو بە كرداری لەسەر زەمینی واقیعدا جڵەوی دەسەڵات نەگرێتە دەست مرۆڤ بە باشی، بەتایبەتی مرۆڤ سادەو ساكارەكان ناتوانن ماهییەتەكەی بناسنو بە باشی لێی تێ بگەنو هەڵبەت ئەوەش مێژووێكی دووو درێژو ماندووبوونێكی زۆری دەوێت تا ئەو وووو دەبێت.
رەخنەو دیكتاتۆریەت
وەكو لە تەوەرێكی ئەم وتارەمدا ئاماژەم پێكرد، دیكتاتۆرو تاكڕەوو پاشاو سوڵتانو قەشەو حاخامو سەرجەم پیاوە دەسترۆیشتووە عەقڵا داخراوەكان، دوژمنی سەرسەختی رەخنەبوونە، بەتایبەتیش قسەی ئێمە لەسەر ئەوەیە دوای ئەوەی لە سەدەی نۆزدەیەم ئیدی دەسەڵاتی سیاسی، خۆی لە چوارچێوەی ئایدیۆلۆژیاو فیكرۆ كایەی سیاسی دیكتاتۆریەت خۆی رێكخست، ئیدی سەركوتكردنو داپڵۆسینو قەدەغەكردنی رەخنەش چووە، ئاستو بووبەرێكی ترو رووكارو ناوەڕۆكو رەهەندێكی ترسناكی وەرگرت، هەڵبەت سروشتی رەوخنە خۆی وایە، كە هیچ هێزو دەسەڵاتێك، چەندە خاوەنی هێزو كایەكانی سەركوتكردنو لەناوبردنو تۆقاندن بێت، ناتوانێت چەمكی رەخنە سەركوت بكاتوو بێدەنگی بكات، ئەوەی كە هەیە رەخنەش بەپێی بارو زروفو سەردەمی خۆی بەرنامەو شێوازی كاركردنی خۆی دەگۆڕێتو خۆی لەگەڵا هەاو مەرجو واقیعی سیاسییدا دەگونجێنێت، بۆ نموونە لە ژینگەیەكەی دیموكراسیدا رەخنە ئازادانەو بەشێوەیەكی مەدەنیانەو پێشكەوتووانە دەخرێتەڕوو، ئامرازەكانی رەخنە لەو ژینگەیەدا بریتییە لە قەڵەمو كاغەزو مایكو هەندێك ئامرازی تری راگەیاندن، شوێنی كاركردنو خۆنمایش كردنی رەخنەش، رۆژنامەو رادیۆو تیڤیەو بە ئاشكراو راشكاوانەو دوور لە ترس كاری خۆی دەكاتو لەسەر زەمینی واقیعە ئامادەیی خۆی دەسەلمێنێت، بەڵام لە ژینگەیەكی دیكتاتۆریدا، رەخنە بە ناچاری بەرنامەو شێوازی كاركردنی خۆی دەگۆڕێتو ناچارە بۆ خۆی نمایش كردنو جێبەجێكردنی بەرنامەو ئەركو كارەكانی خۆی پەنا بۆ شێوازێكی نهێنی دەبات واتا لەهەلو مەرجو دۆخێكی ئاوادا رەخنە بە نهێنی كارەكانی خۆی رایی دەكات، بۆیەش دەبینن لە مێژوو ئەزموونی گەلانی بندەشتو چەوساوەی دنیا، رەخنە خۆی لە بەرگو رەهەندو ناوەڕۆكێكی چەندرانەو بە ناچاریش لە فۆرمێكی چەكدارانە خۆی رێك دەخاتو كارو كردەوەكانی خۆی دەكات، هەڵبەت دەكرێت خەباتی چەكداری شۆڕشیو بزووتنەوەی ئازادیخوازی گەلی كوردستان، دەتوانین بە جۆرێك لە جۆرەكان، وەكو شێوازێكی رەخنەش لە دكتاتۆریەتو فاشییەكی حكومەتە یەك لەدای یەكەكانی عێراق سەیر بكەین، چونكە ئگەر لەو هەلو مەرجە دۆخو قۆناغە سیاسیانەی كە بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كوردستان، تیایدا خەباتی چەكداری كردۆتە دروشمی ناوەندی خەباتی خۆی، ئەگەر لە ژێر سایەی حوكمڕانەكانی عێراق ئازادی سیاسیو رێكخراوەییو رەخنەگرتنو چالاكی مەدەنیو دیموكراسی هەبوایە، پێم وایە هەرگیز ئەو بزووتنەوە رزگاریخوازە پەنای بۆ خەباتی چەكداری نەدەبردو بەو شێوەیەكی خۆی رێكدەخست، كە فۆرمێكی مەدەنیایە هەبوایە، واتا دەمەوێت لێرەدا ئەوە بڵێمو وەكو لە تەوەرێك لە تەوەرەكانی تری ئەم باسەم باسم كردووە، كەوا كایەی سیاسیو حوكمڕانی چۆن بێت، بچكو ناوەڕۆكو شێوازی كاركردنی ئەو كایە بە چ شێوەیەك بێت، ئەوا رەخنەش وەكو پەرچەكردارێك لەسەر ئەو فۆرمو ناوەڕۆكە خۆی رێكدەخات، واتا لە سیستەمی دیموكراسییەت رەخنە لە فۆرمێكی مەدەنیو لە سیستەمە دیكتاتۆریەتیش رەخنە لە فۆرووووو توندوتیژیو چەكداریدا خۆی دەخاتەڕوو.