زیرەك كەمال
بەشی شەشەم
رەخنەو ئازادی
هەڵبەتە ئازادی بە هەموو ماناو پێوەرێك، یەكێكە لە دەستكەوتە هەرە گرنگەكانی مرۆڤ، لە دەرەنجامی خەباتێكی خوێنینی دووو درێژ بە دەستی هێناوە، بۆیەش ئازادی لە پاڵا نرخو بەهاو دەستكەوتە فیكریو كلتوریو سیاسییەكاندا، هەروەها مەرجێكی بنەڕەتی پێڕەوكە بوونو پێگەیشتنی چەمكی رەخنەیە، بۆیە بەچاوگێڕانەوەیەك بە مێژووی ئەزموونی گەلاندا، ئەو راستییەمان لابەرجەستە دەبێت، كە لەهەر وڵاتێك ئازادی هەبووبێتو مرۆڤەكان بەوپەڕی ئازادی راوبۆچوونی خۆیان دەربڕیبێتو ئازادانە جووڵەی سیاسیو چالاكی مەدەنیو دیموكراسیو سیاسیو رێكخراوەیی خۆیان كردبێت، ئەوە دەرەنجامەكەی لەوەدە هاتووە، كە رەخنەو رەخنەگر لەو دەڤەرو رووبەرە مێژووییەدا بە چاكی رۆڵی خۆیان بینوە.
دیارە هەر ئەزموونی گەلانی دنیاش ئەوەمان پێ دەڵێت كە لەهەر وڵاتێكو رووبەرێكی جوگرافیدا، ئازادی هەبووبێتو رەخنە چالاكانو گورجو كۆڵانە كاری خۆی كردبێتو ئەركە بنەڕەتیو مێژووییەكانی خۆی جێبەجێ كردبێت، ئەو لەو وڵاتە ئارامیو سەقامگیری سیاسیو كۆمەڵایەتی هەبووەو كاروانی ژیانیش بەو پەڕی ئارامی رووەو پێشەوە هەنگاوی ناوەو مەدەنیەتو دیموكراسیەتو پێشكەوتنی كۆمەڵایەتی لە سەرجەم بوارەكاندا كۆڵەگە بنچینییەكانی خۆی داكوتاوەو هەریەك لەو بونیادو كایانە، سایەو سێبەری خۆیان بەسەر كۆمەڵگادا كردووەو بوونەتە مایەو سەرچاوەی ژیانێكی خۆیو ئاسوودەو پڕ لە كامەرانی، دیارە دەبێت ئەوەش بڵێم لەهەر وڵاتو لەناو هەر كۆمەڵگایەكیش ئازادی نەبووبێت، كەواتە رەخنەش نەیتوانیوە ئازادانە كاری خۆی بكاتو لەسەر رووبەرو لەناو كایەكانی سیاسەتو حوكمڕانیدا رۆڵی خۆی رازی بكات، هەڵبەت لە وڵاتو كۆمەڵگایەكی لەم شێوەیەشدا كە دۆخەكە ئاوابێت، ئاسایشو ئارامی سیاسیو كۆمەڵایەتیو كلتوری بەیەكەوە ژیانی مەدەنیانەو دیموكراسیانەش لە ئاستێكی نزمدا دەبێتو دۆخی سیاسیو فەزای كۆمەڵایەتیو ئاسایش بە گشتی، بەردەم لە بەردەم ئەگەری تەقینەوەی گەورە دەبێت، هەڵبەت لەم بارەیەوە هەزاران بەڵگەو نموونەمان لەلایە، كە دەتوانین راستیو دروستی قسەكانمان پێ بسەلمێنین، بۆ نموونە هەر وڵاتێك رەخنە لە رووە كلتوریو زانستیو مەیدانیەكەی توانیبێتی رۆڵی مێژوویی خۆی ببینێتو پەنجە نومای خۆی بوێرانەو رێگاپێداوانە بخاتە سەربرینو هەڵەو كەمو كوڕیو ئاكاری دزێوی سیاسییەكانو پەتای گەندەڵیو لەگرێژنەچوونی ژیان بخاتەڕوو، ئەوا لەوێدا سیستەمی حوكمڕانی كۆڵەگە بنچینییەكانی خۆی لەسەر بنەمای پاراستنی بەرژەوەندییەكانی گەلو نیشتماندا كڕوەو هەر لەسەر ئەو بنەمایەش گوتاری سیاسیو بونیادی ئیداریو حوكمڕانی خۆی بەڕێوە دەبات، دیارە دەبێت ئەوەش بڵێم، كە رەخن لە یەكێك لە پێناسەكانی خۆیدا بریتییە لە باڵادەستی سانسۆرێكی میللی جەماوەری، بەسەر كایەكانی سیستەمی حوكمڕانیدا، نەك هەر ئەوە، بەڵكو رەخنە كاتێك دەتوانێت شوناسو ئامادەیی خۆی لەسەر زەمینی واقیعدا بسەلمێنێت كە توانیبێتی كۆی جومگەو كایەكانی ئیداریو حوكمرشانی بخاتە ژێر تیشكی رووناكی خۆیو تاوتوێو راڤەو شیتەڵاو شیكاریان بۆ بكاتو بە وردی رووكارو لایەنە دەرەكیو ناوەكییەكانی گشتی بخاتە بەردەم رای گشتی.
واتا ئەگەر بمەوێت لەم بارەیەوە بوو چوونەكانی خۆم خایاندو فۆرمۆڵە بكەم، دەبێت بڵێم ئازادی لۆ فۆڕمە گشتییەكەیدا، بە مانای بوونی رەخنە لەو رووبەرەی ئازادی تیایدا ئامادەیە، واتە ئەگەر روونتر قسە بكەم مەرجی ئازادی، مەرجی بوونی رەخنەشەو هەردوو چەمكەكە، واتا ئازادیو رەخنە بەشێوەیەكی ئۆرگانێكیو دیالەكتیكی، رایەڵەی پەیوەندییەكیان بەیەكەوە گرێدراونو هەریەك ئەوەی تر تەواو دەكاتو لەسەر زەمینی واقیعداو لەمەیدانی كاریشدا دەبنە فریاد رەسمی یەكتریو بە هانای یەكترییەوە دەچن، چونكە پرۆسیسی رەخنە بە تەنها بریتییە لەوەی تۆ لە رێگای نووسینو قسەی زارەكی، سەرنجو تێگەیشتنو بۆچوونەكانت بخەیەڕوو، بەڵكو رەخنە لە پاڵا ئەوەش بەشێوەیەكی مەعریفیو كرداری بەردەوام جومگەو پایەو كایەكانی ئازادیش، نوێ دەكاتەوەو بە بەردەوامی هەناسەو وزەی نوێی پێدەبەخشێت، هەربۆیەش لە مێژوودا بەدەستهێنانی هەموو ئازادییەكانو سەركەوتنی كاروانی هەموو ئازادیخوازان قەرزاری پرۆسیسی رەخنەیەو بگرە خودی رەخنە چەكێكی گەورەو كاریگەربووە، بەەەەەە رێبوارانی ئەو كاروانە ئازادیخوازەو دەستەبەرو تۆیشەبەری خەبات بووە بۆیان، بۆیەش بە چاوگێڕانەوەیەك بە لاپەڕەكانی مێژوودا چاومان دەكەوێتە سەر ئەو رابیتە مێژووە، كە هەموو دیكتاتۆرو زاڵمو تاكڕەوانەی لە مێژوودا پەلاماری رێبوارانی رێگای ئازادیانداوە، لە هەمان كاتدا دوژمنی سەرسەختی رەخنەش بوونەو بە هەموو جۆرە ئامرازێكی چەپاندنو تۆقاندنو كوشتنو سەركوتكرد لە هەوڵی قەڵاچۆكردنی رەخنەو رەخنەگران بوونە.
حزبو رەخنە
حزب لە بنەچەكەو رەوتە مێژووییەكەیدا سەر بە دنیای مۆدێرنەیەو هەر لە چوارچێوەی ئەو دنیایەدا دروست بووە، مۆدێرنە حزبی كردە فۆرمێك بۆ ئەوەی بزووتنەوەی سیاسیو رێكخراوەیی، تێكۆشەرانی رێگای ئازادیو رزگاریو خەباتی خۆیاندا لە چوارچێوەیدا فۆرمۆڵەو ووووووو بكەی، بەڵام مێژووی حزب لە هەرێمی كوردستاندا دەگەڕێتەوە، بۆ سییەكانی سەدەی بیستەم، كە لەو سەروبەندەدا هەیئەی ئازادی دامەزرا، دیارە پێشتر لە باكووری كوردستاندا بەر لەو مێژووە، حزبو رێكخراوی تر دانەزراونو زۆر پسپۆڕو شارەزای بواری مێژووی حزب، پێیان وایە سەرەتای لە دایك بوونی بیرۆكەی حزب لە رووی فۆڕمو ناوەڕۆك دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1882 ئەوكات شێخ عوبەیدڵڵای نەهری فراكسیۆنێكی لەنێوان سەرۆك هۆزو عەشیرەتەكانی كوردستان كرد، دیارە هەموو حزبێك جگە لە گوتاری سیاسی، هەروەها دوو كۆڵەگەی سەرەكیشی هەیە، كردوویەنیەتە بنچینەو كەتەلۆگی كاركردنی خۆی، كە پێی دەگوترێت بەرنامەو پەیڕەوی ناوخۆ، لە چوارچێوەی ئو دوو كەتەلۆگەش رەخنە وەكو پێداویستییەكی مێژووییو كاركردنێكی مەیدانی، بۆ پەرەپێدانو رێڕەوی كاركردنی حزبایەتی ناوی هاتووە، لەچوارچێوەی هەموو حزبێكدا داوا لە ئەندامانی حزب كراوە، كە پەیڕەوی رەخنەگرتن بكەنو لە ژیانی حزبیدا بەكاری بهێنن، بەڵام بە مەرج!! ئەویش ئەوەیە، هەموو ئەندامێك بۆی هەیە رەخنە لەحزب، لە هەڤاڵاو هاوڕێیەكی بگرێت، بەڵام لە چوارچێوەی شانەو رێكخراوە حزبییەكان، واتا هیچ ئەندامێك بۆی نییە لە دەرەوەی حزبو لەناوەندەكانی رای گشتی رەخنە لە زبەكەی بگرێتا، نەك هەر ئەوە لە هەرێمی كوردستان لەلایەن مەكتەبی سیاسیو كۆمیتە سەركردایەتیەكان، بە ئەندامەكانیان دەگوت (نفژ پم ناقش)، واتا جێبەجێ بكە، ئینجا دواتر گفتوگۆبكە، واتا حزب هەر كارو ئەركێكی پێ سپاردی، ئەركی سەرشانتە كەوا بەر لە هەموو شتێك كارەكە جێبەجێ بكەو دواتر گفتوگۆی لەبارەوە بكە، هەڵبەت كورد دەڵێت دوای باران كەنك بۆچییە، نەك هەر ئەوە بەڵكو من خۆم ئەزموونی چل ساڵا حزبایەتیم هەیەو، ئەوە دەزانم، كە ئەگەرچی حزب، هەڵبەت مەبەستم حزبایەتیە لەكوردستان بەگشتی، دەرفەتو پەراوێزی بەرتەسكی هێشتبووەوە بۆ ئەوەی ئەندامەكان تیایدا رەخنە بگرێت، بەڵام جگە لەوەی ئەو پەراوێزە هەر بەناوبوو ئەگینا هیچ دەورو رۆڵێكی كاریگەری نەبوو لە ژیانو پەیڕەوكردنی ئازادیدا، بەڵام لەو رووبەرە تەسكەشدا ئەوانەی رەخەیان دەگرت، لەبەر دڵان نەبوون، لای سەركردایەتیو دەستە سەرۆكایەتیەكان، رەخنە گران ئێسك قورسو پەراوێزخرابوونو لە هیچ كۆنفرانسو كۆنگرەو پلنیۆمێك بۆ هەر ناوەندێك خۆی بپاڵاوێن دەرنەدەچوون، واتا لەلایەك حزبەكان لە بەرنامەو پەیڕەوی ناوخۆ بە راشكاوی دانیان بە رەخنەنابوو، وەكو پێداویستییەكی مێژوویی ناوی دەهێنرا، بەڵام لە رووی كرداری سەركردایەتیو دەستە دەست رۆیشتووەكان بەهەر شێوەیەك بۆیان بلوا باوكرابا دژی رەخنەو رەخنەگران دەوەستانەوەو پەراوێزیان دەخستن.
هەڵبەت حزب بەو كردارو هەڵوێست نواندنەشی بە بەردەوامی زەبری گەورەو گورچكبڕی ئاراستەی چەمكی رەخنەكردووەو لێنەگەڕاوە بە سروشتیو بەشێوەیەكی ئاسایی ئەو چەمكە سەرپێ بكەوێتو لەناو داڵانو راڕەوەكانی كاركردنداو لە ژیانی سیاسیو حزبایەتی تێدا دەورو رۆڵی خۆی ببینێت، ئەوەش دەرفەتو زەمینەی خۆشی كردبوو كە سەرۆكو رابەرو سكرتێرو مەكتەبی سیاسی حزبەكانو كەوا دەسەڵاتێكی رەهایی بەخۆیان بدەنو لە فۆرمێكی ئاغەییو سەربازیدا مامەڵەو هەڵسو كەوت لەگەڵا ئەندامو لایەنگرانی خۆیاندا بكەن، بۆیەش سەركوتكردنو وانینی نادیموكراسیانەو نامەدەنیانە بۆ چەمكی رەخنە لەلایەن سەركردەكانەوە, وای كردووە كە حزبی كوردی لە فۆرمداو لە رووی بەرنامەو پەیڕەوی ناوخۆ حزبێكی مۆدێرنەو دیموكراسی بوو، بەڵام لەسەر زەمینی كاركردنو رەفتاری سیاسیو رێكخراوەیی رۆژانەدا، ئەوپەڕی نادیموكراسی بووەو سەرسەختانە دژی رەخنەو رەخنەگران جەنگاوەو بۆیەش حزب لە هەرێمی كوردستان، ئەوەندەی فۆرمێكی عەشیرەتیو خێلەكی هەبووە، نیو ئەوەندە فۆرمێكی مەدەنی نەبووە، واتا بەلای زۆر لە پسپۆڕانو شارەزایانی بواری حزبو حزبایەتی پێیان وایە، كە حزب لە هەرێمی كوردستان، فۆرمێكی خێلەكی هەبووە، بەڵام بە كۆمەڵێك دەستكاری لە ئادگارو خەسڵەتی حزبایەتی، واتا سەرۆكو سەركردەكانی حزب بە جۆرێك لە جۆرەكان وەكو سەرۆكو كەسایەنی دەست رۆیشتووی ناو خێل وابوونە، بەڵام بە كۆمەڵێك دەستكارییەوە، بۆیەش دەبینین كە مێژووی حزبایەتی لە هەرێمی كوردستان، پڕە لە (انشقاق)و لە یەكتری جیابوونەوەو دووركەرت بوون، ئەگەر سەیری مێژوو بكەین، هیچ حزبێك نییە نەك لەهەرێمی كوردستان بەڵكو لە پارچەكانی تری كوردستانیش، كە لە دەرەنجامی نەبوونی چەمكی ئازادیو دیموكراسیو رەخنەی ناوخۆیی لە ژیانی ناوخۆی حزبدا، چەندین جار دووچاری لە یەكتری جیابوونەوەو (انشقاق)ی بەردەوام بوونەو دواتریش هەر ئەو هاوڕێو هەڤاڵانە، كەسەردەمانێك لە یەك سەنگردا بەرووی نەیارنیاندا دەجەنگان، دواتر هەڵمەتی راگەیاندنو پڕوپاگەندەیان دژی یەك دەست پێكردووەو، زۆرجاریش دەستیان چۆتە خوێنی یەكتریو جۆرەها ئامرازی زەبرو زەنگیان لە دژی یەكتری بەكارهێناوە، بۆیەش لێرەدا دەكرێت ئەو راستییە هەڵبهێنجین كە حزب لە كوردستان شان بە شانی ناوەندە خێلەكیو ئایینیو دۆگماراو دواكەوتووەكان، سەرسەختانە دژی رەخنە جەنگاوەو سەركووتی كردووە، نەك هەر ئەوە بەڵكو بەپێی ئەزموونو شارەزایی خۆم، پێم وایە ئەوەی حزبەكان لە دژی رەخنە كردوویانەو لە واری كرداریدا سەركوتیان كردووە، هیچ ناوەندێكی كۆمەڵایەتیو ئایینی لە رابردوودا نەیانتوانیوە ئەوە بكەن.