لە ڕوانگەی چینایەتیەوە
دوای وەرگرتنی مووچەی مانگی (٧) مامۆستایان بەردەوام بوون لەبایكۆت كردنی دەوام لە قوتابخانەكاندا ،بێگومان بەشێكی زۆری فەرمانبەرانیش هەمان كاریان ئەنجام دا ، دیارەئەم هەڵوێستانە وەك ناڕەزایەتی دەربڕینێكە دژ بەدواكەوتنی مووچە كەمافێكی ڕەوای مووچەخۆرانە ، وە شێوازێكی گونجاوی خەباتی جەماوەری دوور لە توند وتیژییە و كارو چالاكیەكی بەكۆمەڵ وبەرفراونی تۆێژێكی گرنگی ناو كۆمەڵگەیە ٠
بەڵام دەرئەنجامی ئەم جۆرە خەباتە مەدەنی و وەرزیە لای دەسەڵاتی بۆرژوازیانەی هەرێم بەهەند وەرناگیرت لەبەر هەست نەكردنیان بەبەرپرسیارێتی لەئاست دواڕۆژی نەوەكانی گەل كە دواكەوتنی پرۆسەی پەروەرەدە و فێركردن دەبێتە گرفتێكی گەورەی بەردەم پێشكەوتنی كۆمەڵایەتی وكلتوری وزانستی كۆمەڵگە ، هەر لە بنەڕەتیشەوە دەسەڵاتی سەرمایەداری بەخەباتی جەماوەری درێژ خایەن نەبێت ئاڵوگۆڕ قبوڵ ناكات و هیچ باكی بەم كێشەیە نیە كە بۆ كوڕو كچیانی فەقیر و كەم دەرامەتەكان دروست دەبێت ، چونكە ئەوانی بەرژەوەندخواز بەعەقلیەت و ڕەفتاری سەرمایەدارانی مشەخۆر و بەفكر لیبرالیزمی نوێ خۆیان وكوڕ وكچەكانیان و زۆربەی دەست وپێوەنەكانیان لە قوتابخانە ئەهلیەكان بەپارەی دزراوی ماموستایان وفەرمەنبەران دەخوێنن ٠
بۆیە لەگەل بەردەوامیدان بەبایكۆتی دەوام پێویستە بیر لە شێوازی تری نوێ خەبات و ناڕەزایەتی دەربڕین بكرێتەوەكە زۆرترین. لە ین. وتوێژەكانی ناو كۆمەڵگە بەشدار بن و كاریگەری زیاتری هەبێت لە سەر دەسەڵات بۆ ئەوەی بێنە پای جیبەجێ كردنی مافە یاساییەكانی فەرمانبەران وخانەنشینانی كوردستان ٠
لە درێژەدان بەناڕەزایەتی دەربڕین پێویستە شێوازی جۆراو جۆر لە خۆی بگرێت و بتوانرێت زۆرترین كەسانی لە دەور كۆبكرێتەوە نمونەی كردنەوەی پێشانگای شێوەكاری لە سەر ستەمكاری دەسەڵات یان سازدانی كۆڕ وسیمیناری سیاسی و ڕۆشنبیری و هەڵمەتی ڕاگەیاندنی بەهێز و ئەنجامدانی خۆپیشاندان و مانگرتنی گشتی جەماوەری و لە چوارچێوەیەكی بەرنامە بۆ داڕێژراودا وبەتایبەتی دیاریكردنی هۆكارەكانی دواكەوتنی مووچە وبەحساب.
نەبوونی داهاتی پێویست لەكاتێكدا سەرچاوەی داهات زۆرن ٠
بەڕاستی بابەتێكی گرنگە بۆ هوشیاركردنەوەی جەماوەر وئامادەكردنیان بۆ هاتنە مەیدان پێویستی بەئاگای سیاسی وفكری هەیە لەسەر هۆكارە سەرەكیەكانی دروست بوونی ئەم هەلومەرجە سیاسی و ئابووریە قەیراناوییە خراپەی كە ئەم دەسەڵاتە بەسەر خەلكیاندا هێناوە ٠
لەلایەكی تریشەوە ئەم كارە ئەركی سەرەكی هێزی چەپ ودیموكراتخواز وئازادیخوازانە كە كار ی جدی بكەن لەسەر پێشڕەوایەتی كردن و هاوبەشی كردن لەم شێوازی تێكۆشانە جەماوەریە دژی بێ مووچەیی و ناعەدالەتی سیاسی و كۆمەڵایەتیەی لە هەرێمی كوردستاندا هەیە چوون بەپێی میتۆدی ماكسیزم ئەركی سەرەكی چەپ وئازادیخوازان. هۆشیار كردنەوە و ڕێكستن و ئاراستە كردنی جەماوەری ستەمدیدەیە ونابێ هیچ درێخیەك بكەن لەم مەیدانەدا ٠