لەڕوانگەی چینایەتیەوە
عوسمان زیندانی
جاران لەخەباتی نهێنی و لە شاخدا زۆربەی سەركردەكان لە پێشەوەی سەنگەری بەرگری و نموونەی قوربانیدان و ڕاستگۆیی و خوێنەوار بوون بەدەیان نموونەیی دیار و
بەرجەستەمان هەیە ٠
بەڵام دوای ڕاپەڕین و نەمانی دەسەڵاتی دیكتاتۆری لە كوردستاندا نەك هەر سەكردەكان بەڵكو كوڕەكانیشیان و زۆرێك لەشوێكەوتوەكانیان لەسەر كورسی بانك ولەڕیزی دواوەی بەرگری و لە ڕیزی پێشەوەی گەندەڵی لە دنیایی نەزانین و درۆ كردنندان٠
دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە درۆ كردن بەولاوە واوەتر چوون و درۆ یان گۆڕی بە درۆن بۆ سەر وڵات وخاكمان
جاران سوێندیان بەخوێنی ناودەمارەكانی شەهید دەخوارد ئێستا سوێندیان بە نەوتی ناوبۆری فرۆشتنی سامانی نیشتامانیە ٠
ئەو سامانەی دەبێت بۆ هەمووان بێت نەك بۆ گیرفان. و كۆمپانیاكانیان بێت ٠
سەركردەكان وتیان. كوردستن. بەهێز دەكەین درۆ یان كرد لاوازیان كرد لەڕووی ئابووریەوە خۆیان. دەولەمەند و هەرێم. وخەڵكەكەی مفلس ٠
سەكردەكان. وتیان هەلی كار دەڕەخسێنین درۆ یان كرد و بەدەیان. هەزار دەرچووی زانكۆ و پەیمانگاكانیان بێكار خست و خزم وكەسوكارەكەی خۆیان فرە كار كرد٠
بانگەشەی دیموكراسی دەكرد دەیانگوت و لە كاتی خۆیدا هەڵبژاردن دەكەین درۆ یان كرد و پەرلەمانەكەشیان پەك خست چوون. ڕێزی یاساناگرن
لە جیاتی بەهێزكردنی كوردستان و ڕەخساندنی هەلی كار و پێشخستنی ژیانی سیاسی و فرەیی كوشتن. و تۆمتبار كردنی یەكتر و دواخستنی هەڵبژاردن وبەرتەسك كردنەوەی دیموكراسیان. بۆ هێناین. ٠
لەمانەش خراپتر جاوساغی بۆ لەشكری دیكتاتۆرەكان و درۆ نیان. بۆ هێناین. ، دەبینین. ڕۆژانە ڕەز و باخ و بێستانی كوردستان. دەسوتێت بەتۆپ وتەیارەی دۆستەكانیان دەبینین ڕۆژانە گیان و ژیانی ڕۆڵەكانی ئەم. گەلە شەڵاڵتغی خوێن. دەبێت بەبۆردومانی درۆن ئەو درۆ نانەی خۆفرۆشان. چاوساغیانن و دەسەڵاتدارانیش لێ بێ دەنگن. و نایەڵن. جەماوەریش هەڵوێستی هەبێت ٠
توركیا ئاسمانی سلێمانی داخستوە و بۆری نەوتی ڕاگرتوە وەك فشار بۆ سەر هەرێم. و درئنەكانی بۆ گیانی ڕۆڵەكانی ئەم گەلە بەشمەینەتە ٠
ئێرانیش دادگای فیدرالی و حشدی شەعبی كردۆتە داری دەستی بۆ دژایەتی هەرێم. و لەڕێگەی جاسوس و سوپاكەیەوە هەمیشە هەڕەشەیە بۆ سەر هەرێم. و تێكۆشەرانی سیاسی ٠ عێراقیشلە ڕێگەی تعریب و بڕینی بودجە ودادگای فیدرالی هەڕەشەی نەمانی قەوارەی هەرێم دەكات ٠
هەموویان. فشاریان. لەسەر هەرێم. و خەڵكەكەیەتی و لەمەش خراپتر دەسەڵاتی بۆزژوازی و تاكڕەوی كوردستانیش فشاریان لە سەر خەڵكی هەرێم و مووچوخۆارانە و. ستەم. لە كرێكاران. و مووچەخۆران وخەڵك دەكەن ٠
بۆیە ڕێگای ڕاست ئەوەیە خەڵك فریای خۆی بكەوێت هوشیار بێ و ئاراستەی خەباتی جەماوەری بگرێتە بەر بۆ هێنانەدی ژیانێكی پارێزراو بۆ هەمووان٠