کارۆخ سەید ڕزگار

هێرشی ئەم دواییەی ڕۆژنامەی میهری ئێرانی بۆ سەر خانمە چالاکوان شێری تاڵەبانی و تۆمەتبارکردنی بە سیخوڕی بۆ ئیسرائیل تەنها پەلامارێکی میدیایی نییە، بەڵکو گوزارشتە لە لوتکەی بێمووڕاڵی و پێشێلکردنی ئاشکرای بنەماکانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ ئەم جۆرە چەواشەکارییانە هەوڵێکی شکۆستخواردووە بۆ بێدەنگکردنی دەنگی ئازاد و لێدانی پێگەی ژنانی کارا لە کایەی گشتی و سیاسیدا “

تۆمەتی سیخوڕی چەکێکی ژەنگاوی

تۆمەتبارکردنی هەر دەنگێکی جیاواز بە سیخوڕی ستراتیژییەکی کۆنە بۆ ڕاکردن لە دیالۆگی مەنتیقی کاتێک ناوێکی وەک شێری تاڵەبانی دەکرێتە ئامانج، لە ڕاستیدا هێرش دەکرێتە سەر مافی ژنان و ئەو ئازادییە ڕادەربڕینەی کە سنوورە دەستکردەکان دەبەزێنێت ئەمە تاوانێکی ئەخلاقییە بەرامبەر بەو کەسایەتییانەی کە خزمەت بە دۆزی نەتەوەیی و مرۆیی دەکەن

دووفاقی تاران جوولەکە لە پایتەخت و تۆمەت بۆ دەرەوە

جێگەی سەرنج و تێڕامانە کە میدیاکانی ئێران لە کاتێکدا شێری تاڵەبانی بە تۆمەتی پەیوەندی بە ئیسرائیلەوە ڕەشپۆش دەکەن کە پایتەختی وڵاتەکەیان (تاران) ناوەندی گەورەترین و چالاکترین ڕێکخراوەکانی جوولەکەیە لە ناوچەکەدا. ئەمە چەند ڕاستییەکە کە میدیای فەرمی ئێران دەیەوێت پەردەپۆشی بکات

کۆمەڵەی کەلیمەیانی تاران (انجمن کلیمیان تهران): ڕێکخراوێکی فەرمی و چالاکە کە لە دڵی تاراندا کار دەکات و سەرپەرشتی کاروباری جوولەکەکان دەکات.

جوولەکەکان لە ناو ئێراندا خاوەنی پەرستگا (کنیشتە)، نەخۆشخانەی تایبەت و تەنانەت کورسی نوێنەرایەتین لە پەرلەمانداهەیە.

پرسیارە بنەڕەتییەکە لێرەدایە چۆن دەبێت هەبوونی ڕێکخراوی فەرمی جوولەکە لە تاران بە ئاسایی و یاسایی دابنرێت، بەڵام چالاکییە مەدەنی و مرۆییەکانی ژنێکی شێری کە ئێستا لە سەربنەماڵەکی کورد تاپۆیە وەک سیخوڕی وێنا بکرێت ئەمە سەلمێنەری ئەوەیە کە ئامانجەکە ئایین یان نەتەوە نییە، بەڵکو ئامانجەکە تیرۆرکردنی کەسایەتی ئەو کەسانەیە کە نابنە پاشکۆی ئەجێندا سیاسییەکانی ئەوان

 ئەم جۆرە هێرشانە نەک تەنها بێڕێزییە بە مافی مرۆڤ، بەڵکو هێمایەکە بۆ ترسی نەیارانی ئازادی لە دەنگی ژنی هۆشیار. پاراستنی کەرامەتی شێری تاڵەبانی و هەر دەنگێکی تری ئازاد، ئەرکێکی ئەخلاقییە. پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ناوەندەکانی مافی مرۆڤ لەم تیرۆری کەسایەتییە بێدەنگ نەبن کە دەیەوێت بە ناوی پیرۆزییەکانەوە ئازادییەکان سەر ببڕێت.

 

 

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا