عەیامێکە عەرەب ، فارس و توركی داگیرکەرانی کوردستان ، بە دەستێك شیر  و بە دەستەکەی تری و لەژێر پەرچەمەکەی  قورئان و سوڕەتەکانی ( ألفتح ، الأنفال ، ألنصر ) ، خودموختاری لە قوئان دا بوونی نییە و ناوی کوردی تێدا نەهاتووە ،  خوێنی کوردییان حەلال کردوووە ، ناخە رەشە بۆگەنیوەکەیان هەڵڕشتووە لە کوشتنی  کوردانی نەوەی جنۆکە و بەکرێگیراونی زایۆنیزم و ئەمەریکا ! 
ئەمڕۆ 47 ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر  رۆژی راگەیاندنی فەتوای جەنگی پیرۆزی دژی میللەتی کورد ، لە لایەن خومەینی رابەری ئاخوندەکانی ئێران لە 1979 / 8 / 19 .
پاش رووخانی ئیمپڕاتۆرییەتەکەی حەمە رازا شای ئێران ، کوردانی رۆژهەڵاتی کوردستان ، هەناسەیەکیان هاتوەبەر ، پشوویەکی کورتیاندا لەسەر ئەو هەموو ئێش و ئازار و چەرمەسەری و مەینەتییەکانی سەردەمی شا ، کوردانی رۆژهەڵات ، لە نزیکەوە چاوپێکەوتن و گفتوگۆ و دانوستاندن  لەگەڵ رابەر و بەرپرسە باڵاکانی ئێران بەڕێوە چوو  ، داواکاری خۆیان  لەسەر بنەمای بەشداری مافی سیاسیی دادپەروەرانە و چارەسەری ئاشتییانە ، بە شێوازی دیموکراتیك ، بە وردی پێشکەشکرد ، رۆژی 1979 / 8 / 19 ، وە چەرخانێکی مێژوویی گرنڴ بوو لە بەگژاچوونەوە و بەڕەنگاربوونەوە و گۆڕانی پەیوەندی  دەسەڵاتی ستەمی ئاخوندەکان ، لەمپەر دروستکردن دژی مافە بنەڕەتییەکان  ، هەر لە یەکەم رۆژی راگەیاندن و دەرکردنی فەتوای جیهاد و بانگەوازی جەنگی پیرۆز دژی وەچەی شەیتان و دوژمنی خودا ،  رەوایەتی ئایینی و سیاسی بەخشییە هێزە چەکدارەکان ، لە بەڕێوەبردن و سەپاندنی هەر توند و تیژییەك بەرامبەر کوردانی رۆژهەڵات ، تەواوی سوپای پاسداران و هێزە چەکدارەکان و هێزی ئاسمانی و بە هەموو جۆرە چەکێك ، کەوتنە ئامادەباشی و بەرەو ناوچە کوردنشینەکان جوولەیان پێکرا ، شەلم کوێرم دەست ناپارێزم ، سیاسەتی تەڕوشك پێکەوە سووتاندن و بە هاوکاری بەشێك لە حزبەکانی کوردستان ، کە پاڵپشتییان بۆ خۆمەینی دەربڕیبوو ، بوونە کەواسوور و چاوساغی بەرلەشکری ئاخوندەکان ، لە زەوی و ئاسمانەوە ، هێڕشی داگیرکاری ، سیاسەتی تواندنەوە ، راگواستن ، زیندانیکردن ، لە سێدارەدان و .... ، بەڕێوەچوو .
داگیرکەرانی کوردستان ، نیازی ناخە بۆگەن و دەروونە رەشەکانیان لە دوژمنایەتی کردنی کورد ناشارنەوە ، بەڵام  ئەو هەوارە بۆ هەڵۆیە ، گەلانی بەرخودێری زاگرۆسی ، بەدرێژایی مێژوو ، بە توندی بەرەو رووی داگیرکەران و کۆیلایەتی بوونەتەوە ، دوژمنان ، ناپاك و خائینەکان هەڵدێراون لەو کێوانە بوونەتە پەندی زەمانە .
ئیدریس سدیق 
چوار شەممە 
19 / 8 / 2026

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا