نووسینی : ژاڵا خلیل عزیز.

گەندەڵی ڕۆشنبیری : بەو بارودۆخە دەوترێت کەتێیدا بەها، زانیاری،هونە، یان بەرهەمی ڕۆشنبیری بە شێوەیەکی نادروست بۆ بەرژەوەندی کەسی یا سیاسی بەکاردەهێنرێت، یان ئازادی بیروڕا و داهێنان لاواز دەکرێت.
یەکێک لە هۆکارەکانی گەندەڵی ڕۆشنبیری بریتییە لە:
_دزینی مێشک :ئێمەی کورد ڕووبەڕووی گەورەترین گەندەڵی بووینەتەوە کە دزینی مێشکی گەنج و لاوان و منداڵانە، کە مێشکیان بە یارییە ئەلکترۆنیەکان و ئینتەرنێت و سۆشیال میدیان خەریک کردوون، لەم سەردەمە گەر گوزەرێک بە نێو کۆمەڵگادا بکەین دەبینین منداڵەکانمان زۆرباشتر بە زمانە بیانیەکان قسە دەکەن و زمانی دایک پشتگوێ خراوە، شارەزای باشتریان هەیە لە ئەدەبیات و زانستی بیانی وەک لە زمانی کوردی. لەهەمان کات بەشێک لە وەرگێرەکانمان کاتی خۆیان تەرخانکردووە بە وەرگێڕانی دەیان و سەدان پەرتوکی بیانی بۆ سەرزمانی شیرینی کوردی، کەجێی دەستخۆشیە،  تاکو ئێستا وەرگێرەکان پەرتوکێکی کوردیان وەرنەگێڕاوەتەوە سەر زمانێک لە زمانە بیانیەکان.  وەرگێڕە بیانیەکانیش گرینگیان بە وەرگێڕانی پەرتوکێکی کوردی نەداوە بۆ زمانی خۆیان.
 لەگەڵ ئەوەی نەتەوەی کورد خاوەنی جل و بەرگێکی تایبەت و ڕەسەنی کوردەوارییە، بەس لەمەشیان پۆشاکە بیانیەکان زیاتروزیاتر لەلایەن گەنج و لاوانمان دەپۆشرێن و گرنگی زۆری پێدەدرێت و لاسایی وڵاتە بیانیەکان ئەکرێنەوە. بەداخەوە لە فەرمانگە حکومی و پەروەردەیی و ڕۆشنبیری. ....، ئەوەندەی جلی وبەرگی بیانی ئەپۆشن ، بەڵام جلی کوردی  یەک ڕۆژ لەبەریدەکەن کە بۆیان دانراوە و پێی ئەڵێن ڕۆژی(جلی کوردی). لەکاتێک دا عیراق بە نموونە وەربگرین نەک تەنها بۆ دەوامی فەرمی خۆیان، بگرە بۆ سەردانیان بۆ وڵاتان جلی نەتەوەیی خۆیان لەبەردەکەن.  ئەمەوێت لەم ڕوووە ئاماژە بەدروستکردنی چەند شارێک بدەم کە بەناوی گوندی( ئەڵمانی ، کۆری ، ئیتاڵی)ناونراون، لەکاتێکدا چەندەها گوندی جوان و دڵڕفێنمان هەیە لە کوردستان. دەکرا بەناوی ئەمان ناونرابان، کە بەناوهێنانیان جۆش و خڕۆشی کوردبوون دەجوڵێننهە. هەموو ئەم  هۆکارانە وادەکەن کە هەرتاکێکی ئەم (هەرێمە)خۆشەویستی و ڕێز و گرینگیدان بەخاک و نیشتیمان و ئاڵا کەم بکاتەوە.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا