برونۆ ئۆدێن
لەفارسییەوە: ئەرسەلان حەسەن
لوکۆمۆتیڤی ئەڵمانی لاواز بووە. یەکەم زلهێزی ئابووری ناوچەی یۆرۆ نیشانەکانی ماندووێتی پێوە دیارە. لە ساڵی٢٠٢٣ ئابووری ئەڵمانیا پاشەکشەیەکی کەمیکرد (٠.٣-٪). بەپێی ڕاگەیەنراوی ئاماری فیدراڵ ڕەنگە دووپات بێتەوە یان لە ساڵی٢٠٢٤، کە پێشتر چەند دامەزراوەیەک پێشبینیانکردبوو فراوانبێت. پەیمانگای تووێژینەوەی ئابووری زانکۆی میونشن ڕایوایە ئەمساڵگرژبوونی ئابووری زیاتربێت (٠.٥-٪).
پیشەسازی هەناردەکەر گورزی تووندی بەرکەوتووەو ڕۆڵی لەئابووری ئەڵمانیادا بەهێزە. بەرهەمی پیشەسازی بەدرێژایی (٢٠٢٣) (١.٥٪) کەمیکردووە. (٧)مانگە بەردەوام کەمدەکات و تادەستپێکیساڵی٢٠٢٤ بەردەوامە. خواست لەئەڵمانیا و وڵاتانی دەرەوە کەمیکردووە و بەکاربردن لەوەستاندایە.
بەپێی ئەم بنەمایە، ڕووبەڕووی کۆمەڵێک پێکهاتەی بەهێزی هۆکارە خولی و ترسناکەکانین و بۆداهاتووی دامەزراوەی ئابووری ئەڵمانیاو هاوبەشەکانی یەکێتی ئەورووپا و زیاتر فەرەنسە،زۆر نیگەرانکەرە.خواستی هەناردەیئامێر و ئامێریئۆتۆمبێلیئەڵمانیا کەمبووەتەوە، کە خاڵی بەهێزی بەرهەمی وڵاتەکەیە. وڵاتانی باشووری کڕیاری کۆمپانیا ئەڵمانیەکانبەهۆی بەرزبوونەوەیڕێژەی سوود لەیەدەگی فیدراڵی ئەمریکا و بانکی ناوەندی ئەورووپا، تووشی کێشەی گەورە بوون.
گرانی و ئاڵۆزی قەرزکردن، کاریگەری بەسەر وەبەرهێنەرانی چالاکوانی حکوومەت و تایبەتەوەیە. کڕینی وڵاتانی لەگەشەدا خاودەبێتەوە. بارودۆخەکە زیاتر زیان لەپیشەسازی ئەڵمانیا دەدات، چونکە چین یەکەم هاوبەشی ئابووری کڕینەکانی کەمدەکاتەوە. لەکاتێکدا وڵات گیرۆدەی وەستانی نکۆڵی لێنەکراوە، هەستبەیەکەم کاریگەرییەکانی بڕیاری حکومەتی بەرلین لەوەڵامدانەوەی فشارەکانی واشنتۆن، لە "دوورکەوتنەوە"یهێواشلەڕکابەریی "سیستماتیک" ئابووری ئەمریکا. گەشەکردنی توانای چین لەبەرهەمهێنانی کەلوپەلی پێشتر هەناردەی ئەڵمانیا کاریگەری بەسەر هەناردەکەیەوە دەبێت، کە لەبەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی ڕکابەری ئەڵمانیا دەکات.
بەرزبوونەوەی خەرجی وزە بەهۆی شەڕیئۆکرانیا، هەڵاوسانی ناوخۆی زیادکردووە، کە ساڵی ٢٠٢٣، گەیشتە (٥.٩٪) لەنێوان بەرزترین ئاستی هەڵاوسان لەناوچەی یۆرۆ. بەکارهێنانی ناوخۆ بەهۆیکەمبوونەوەی حەقدەست لەزۆربەی کەرتەکاندا، بەرگری و گرژی کۆمەڵایەتی هەڵکشاندووەو نزیکەی بۆمۆدێلی ئەڵمانیانائاساییە،کە بەپشتبەستن بەڕێککەوتنە کۆمەڵایەتییەکان بەناوبانگە.
یەکەم ئابووری ناوچەی یۆرۆ بەهۆی دژبەرییە ناوخۆییەکان لاواز دەبێت، کە پێش شەڕی ئۆکرانیا، پشتی بەهەناردەی ناوخۆبەستبوو. چوار هۆکاری بنەڕەتی ئەوپێشمەرجانەلاوازدەکەن و نایانهێڵن،کە سەردەمکمۆدێلێکی ئەڵمانی خوازراو بوو.
١. نقوومبوون لەئەتڵەنتیزمی بێبندا
دوابەدوای شەڕ لەشووباتی ساڵی ٢٠٢٢، ڕاوێژکاری ئەڵمانیاوتی،ڕابردوو کۆتاییهاتووە: دابینکردنی ناوازەی ١٠٠ملیار یۆرۆ لەدەرەوەی یاساکانی بوودجە بەئامانجی گۆڕینی (سووپای فیدراڵ) بۆ پایەی سەرەکی ناتۆ لەئەورووپا، ئاماژەی چوونەناوسەردەمێکی نوێیە. بەرلین نیازیوایە زوو پەیوەندییە بازرگانیەکانی لەگەڵ مۆسکۆ کەمبکاتەوە. بەتایبەت، ڕێککەوتنە ستراتیژییەکانی وەرگرتنی گازی سروشتی هەرزان لەڕووسیە، بەئامانجی بەهێزکردنی ڕکابەری وزە بۆبەرهەمی "دەستکردی ئەڵمانیا".
تایبەتمەندی دژوار و وێرانکەری ئەم هەڵبژاردنە، دوای تەقینەوەی بۆری گازی نۆرد ستریم لەدەریای باڵتیک: پیشەسازی ئەڵمانیاناچاربوو زوو خۆی لەگەڵزیادبوونی تێچووی وزە بگونجێنێت. نزیکەیزۆرترین بەکاربەرانی کارەبا، وەک کۆمپانیا گەورە کیمیاییەکانی بایروباسیڤ، لەساڵی ٢٠٢٣ زیاتر لە٥ملیار یۆرۆی لەدەستداو چەندسایتێکییان داخست و بەشێک بەرهەمی هەناردەیان ڕاگرت.
هاوکات کۆمپانیا ئەمریکییەکان زۆرترین قازانجیان لەدۆخی نوێکرد. کۆمپانیاکانی چەک وەک لۆکهید مارتن دروستکەری فڕۆکەیF 35،زۆرجارکۆمپانیای بیگ ئۆیل، کۆمپانیاگەورەکەی دەرهێنانی سووتەمەنی بەردینیدەرهێنەری گازی سروشتی شل، تەکنیکیئالودەی شکاندنی هایدرۆلیکی بەکاردێنێت، ئەڵمانیا زووداوای هاوکاری لێکردو بەندەری گرانبەهای بۆوەرگرتنی کەشتی هەڵگری میتانی بونیادنا. بەکارهینانی بنەمای پێشێلنەکراوی "ئابووری بازاڕی کۆمەڵایەتی و ژینگە" کەپاشان حکومەتێکی سێ قۆڵی دامەزرا، نرخەکان لەبازاڕی ئەڵمانیاو کارەبای ئەورووپا تەقینەوە.
٢. تەڵەی خۆپارێزینائاساییدامەزراوەیی
هەرسێ حزبی هاوپەیمانی حکومەتەکەی شۆڵتز گرێبەستە تووندەکەی ئەرتەدۆکسی ڕەهای بوودجەی ساڵی ٢٠٢٤یانئیمزا کرد. "یاسایەکی ئاڵتوونی"* لە ساڵی ٢٠٠٩ لەدەستووردا، هاوپەیمانی گەورەی حزب لەکاتی ئەنجێلا مێرکل،کورتهێنانی بوودجەی فیدراڵ بۆ ٠.٣٥٪ لە بەرهەمی ناپووختی ناوخۆ تەرخان کرد و نەیهێشتکەمترین هێڵی قەرزلەدەرەوەی داهاتی باجی هەرێمەکان بۆ هەر پڕۆژەیەکبکرێتەوە، تەنانەت ئەگەر سوودی گەورەی گشتی هەبێت.
ئەم تووندییەی بودجەلەکاتی کۆڤیدو هەڵگیرسانی شەڕی ئۆکراین لەکۆتایی ساڵی ٢٠٢٣ هەڵپەسێرا. حزبە هاوپەیمانەکان لەژێر فشاری دەستووری(Karlsruhe)، لەکانوونی یەکەمی ڕابردوو بڕیاریاندا بەپێی بەرنامەدانان، لە١ی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٤ پابەندبن. لەخراپترین کات کە جێبەجێکردنی حکوومەت ناچاردەکات بوودجەی وڵات نزیکەی ٦٠ ملیار بەراورد بە پێشبینییە بەراییەکان کەم بکاتەوە. حکوومەت لەوەبەرهێنانە گەورەکەیدواکەوتووە، کە میراتێکی پێشتر لەقۆناغی خۆپارێزی دامەزراوەییەکەچەسپاوە.
کاریگەری بەسەر بەرژەوەندی گشتیدا هەبوو: نۆژەنکردنەوەی پردی شاڕێیەکان شوفێران ناچاربەگۆڕینی ڕێگاو زیاتر بەرهەمهێنانی گازی کاربۆن و دوورکەوتنەوە، بۆدۆخی گواستنەوە لەقەیرانی ژینگەیی و فراوانکردنی تۆڕەکانی هێڵی ئاسن بەکەم بەکارهێنانی گازی کاربۆن و گۆڕینی ئۆتۆمبێل، کردنەوەی دامەزراوەی تەندروستی نوێ، پەروەردەی گشتی و بەتایبەتی کەرتی قووتابخانە حکومییەکاندەگرێتەوە.
هەروەها کەمکردنەوەی یارمەتی تێچوونی سووتەمەنی گاز بۆئامێرە کشتوکاڵییەکان، کە لەساڵی ٢٠٢٤ شۆڕشی جووتیارانی هەڵگیرساند. زیادبوونی باج لەسەر بەرهەمی گازی کاربۆن،نرخی وزەو بەنزینی بۆکەمداهاتترین خێزانبەرزکردەوە. کەمکردنەوەی خەرجییەکان کاروباری کۆمەڵایەتیش دەگرێتەوە، چونکە خەرجی بەگژداچوونەوە بەهەژاری منداڵان، دیاردەیەکە پەلی بۆیەکەم ئابووری ناوچەی یۆرۆ هاویشتوە و بوودجەی ٩ ملیار یۆرۆی چەندساڵێکی بۆدانراوە، کە زیاتر کاریگەرییانبەسەر توانای کڕینی کرێکارانەوە دەبێت و تەنها دەتواننفۆکەس بخەنەسەرڕەوتە نەرێنییەکەی لە ساڵی٢٠٢٣ بەدیکرا.
٣. مۆدێلی کۆمەڵایەتی ماندووی ئەڵمانیا
لەڕێساداماڵینی کۆتایی دووهەزارەکان لەلایەن حکومەتی هاوپەیمانی شرۆدەر پێکهاتوو لەحزبی سۆسیالیست دیموکراتی ئەڵمانیاو سەوزەکان بەڕەهەندی زیاتر نابەرهەمهێن گەیشت. لەبەردەوامی یاساکانی هارتز بە بەکاتیکردنی کاری ملیۆنان کەس، تەڵەیەکی بۆهێنانەدی حەقدەستی کەم نایەوە، بارودۆخێکە نزیکەیڕزگاربوون لێی مەحاڵە. دژی پێویستبوون بەکاری کوالێتی بەرزە و ئابووری دیجیتاڵی پەروەردە زۆر لاوازدەکات. جگەلە سێبەری بەرزی ئەدای ئابووری ئەڵمانیایڕۆژئاوابۆماوەیەکی زۆر هیچ نەماوەتەوە. تەنها ١\٣ی کرێکارانی خۆرهەڵاتی ئەڵمانیا ڕێککەوتنی نرخی کار (هاوتای ڕێککەوتنە بەکۆمەڵەکانمانە) دەیانگرێتەوە. حەقدەستەکان پەیوەست بەنیازپاکی خاوەنکارەو نزیکەی دەکەوێتە بەردەم یاسای بازاڕەوە. ٣٥ساڵ دوای یەکگرتنەوەکە، هێشتا حەقدەستەکانی ئەڵمانیای خۆرهەڵات لە ١٢٪ لەخۆرئاوا کەمترە.
ئەڵمانیای خۆرئاواش لەڕەوتی داماڵینی ڕێساکان دوورە، کە هەمیشە خواست لەسەر سەرمایە بووەو حکومەتەکانیگرتوویانەتەبەر. تەنیا کەمتر لەنیوەی کارمەندانی خۆرئاوا، بەپێی ژمارەی فەرمانگەی ئامار، لەڕێککەوتنی تاریفە (ڕێککەوتنی بەکۆمەڵ) نایانگرێتەوە.
جیاوازی حەقدەست لەم کۆمپانیایانە مایەی نائومێدییەو ترسی نەمانی چینایەتی بەهێزدەکات. ڕاست تووندڕەو بەقۆستنەوەی، دووەم حزبی شەترەنجی سیاسییە دوای دیموکراسی مەسیحی. ڕەوتی ئازارە کۆمەڵایەتییە سەپێنراوەکان لەجوگرافیای ئەڵمانیادا گەشەیکردووە (بۆنموونە لەهەڕەمی ساکسۆنی و تۆرینگ بەزیاتر لە ٣٥٪ جێگیربووە). فرانک وێرنیکی سەرۆکی سەندیکای خزمەتگوزاری دەڵێت: "نەهێشتنیخەرجی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی و کاریگەرییەکاولکەرەکەی لە پاراستنییەکگرتوویی کۆمەڵایەتی"، بابەتی نیگەرانییەکانی دوای وەستانی قەرزەکانە.
٤. کاریگەریپلاری هەژاری دنیای کار و بەساڵداچووان
زۆربەی کارمەندەکان هەستبە نادادپەروەری کەمبوونەوەی حەقدەستی ڕاستەقینەی هەڵاوسان دەکەن کە سەریکێشاوەتە ململانێی کۆمەڵایەتی زۆربەی سەرکەوتوو، لەوکۆمپانیانەیسەندیکای کرێکارییان بەهێزبوو. کرێکارانی هێڵی ئاسن، شوفێرانی لوکۆمۆتیڤ، کارمەندانی خزمەتگوزاری گشتی، فەرمانگەی پۆست، کۆمپانیای میتالۆرگیکیان لوفتانزادوای ململانێیەکی تووندی ڕەهەندی بێوێنە توانیان قەرەبوویزیانی حەقدەستەکان بەهۆی هەڵاوسانەوەبکەنەوە، بەڵام بەرزبوونەوەی نرخەکانبۆزۆربەی مووچەخۆرانزۆر بەئازاربوو.
هەتا بارودۆخەکە بۆخانەنشینان خراپترە، کە نزیکەی ١\٤ی دانیشتوانی ئەڵمانیان. سیستمی دووانەیی کارمەندان کە ڕێککەوتنی نرخدانان (ڕێککەوتنی بەکۆمەڵ) نایانگرێتەوەو ئەمڕۆ زۆربەن، لەوەرگرتنی زیادە "خانەنشینی ماڵەوە" سوودوەردەگرن. ژیان بۆکەسانی زۆرینە، بەهای مافی خانەنشینی بەهۆی چەندین چاکسازیی لەسیستمەکەدا لەماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا تێکچووە. ڕێژەی گۆڕینبەزەقیکەمبووەتەوە،کە جیاوازی نێوان دوامووچە و خانەنشینی دەکات. لە ڕاستیدا تەنها لە ٤٨٪ی دواموچە دەگرێتەوە وبەساڵداچووان زیاتر هەژار دەکات، بۆنموونە کارمەندێک پێشتر موچەکەی ٢٥٠٠ یۆرۆ بووە، ئەمڕۆ ١٢٠٠ یۆرۆیە.
ئاکامەکانی ئەم ناجێگیری و نادڵنیایە زۆرەی کارکەران و خانەنشینان بۆداهاتوو، کاریگەری بەسەر خەرج و خواستی ناوخۆ زۆرخراپ دەبێت و تا بەردەوامیئەم لۆژیکە پێکهاتەییە،دەمێنێتەوە.
لەشووباتی ساڵی٢٠٢٤حکومەتی شۆڵتز بۆبەرەنگاربوونەوەی هەژاریی خانەنشینان، چاکسازی "بەردەوامی نەوەکان" پاڵپشتبەوەبەرهێنانی حکوومەت لەبازاڕەکانی داراییدا،بەڵام سیستمی پێوەند بەبازاڕەکانی دارایی و گۆڕانەکانی بۆرسە، لەبری گەڕاندنەوەی هاوسەنگی سیستمەکە، داهاتووی ترسناکە.
* یاسای ئاڵتوونی: ڕێککەوتنی وڵاتانی ئەورووپی لەکانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١١، بۆ بەهێزکردنی یاسا و دیسپلینیبوودجە.
* ڕۆژنامەنووس.
ir.mondediplo.com