کاوە بێسارانی

کاتێ کە تۆ بەیانامەیەک دەردەکەیت دژ بە گرتنێکی نایاسایی،  ئیتر ئەو کەسە هەر کەسێک بێت،  ئەوا تۆ زیاتر داکۆکی لە یاسا و سەروەری یاسا ئەکەیت کە نابێت هیچ کەسێک بەبێ یاسا بگیرێت. 

کاتێ حزبی شیوعی کوردستان بەیانامەیەکی دەرکردوە دژ بە گرتنی بەرێز شاسوار عبدالواحيد،  ئەواحزبی شیوعی  داکۆکی یاسا و سەروەری یاسا ئەکات  وە دژ بەو شێوەیە نایاساییە کە چونەتە سەری و بردویانە. 

بە بۆچونی من ئەم هەڵوێستەی حزبی شیوعی

هەڵوێستێکی زۆر ڕاستە و بەجێیە و دژ بەو جۆرە   هەنگاوە نایاساییانە کە نابێ تاکی کۆمەڵگا ئیتر هەر کەسێک بێت بەو شێوەیە بچنە سەری و بیگرن.

گەر گرفتێک هەیە لەسەر چۆنێتی بەرێوەبردنی کۆمپانیاکانی، ئەوا خەڵکەکە باشترە پەنا بەرێتە بەر یاسا بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتانە. 

گەر باسی ئەوە ئەکرێ کە شاسوار عبدالواحد سەرمایەدارەو تۆ حزبی شیوعی پەیوەندیت بەوەوە چیە، ئەوەش بۆچونێکی هەڵەیە چونکە کە ئێمە باسی دیمکراسی و سەروەری یاسا ئەکەین، ئەوا ئەبێت بۆ هەموو کەس بێت نەک لەسەر ئەوەی ئەمە سەرمایەدار کەواتە ئێمە هەقمان بەسەریەوە نیە.

گەر حەزیش لە شێوەی قسەکردنی ناکەیت، ئەوا با خەڵکەکە بریاری ئەوە بدات لە سندوقی هەڵبژاردندا. 

بتەوێت یان نەتەوێت  کاک شاسوار سەرۆکی حزبێکی سیاسی گەورەی ئۆپۆزسیۆنە،  ناکرێ وە نابێت هیچ لایەک و بەتایبەت دەسەڵات دەم کوتی کات لەبەر بەرژەوەندی خۆیان.

هەر بۆیە منیش وەک جاری پێشوو پێش هەشت ساڵ لەمەوپێش ئیدانەی گرتنی کاک شاسوارم کرد، ئیستاش دەنگم ئەخەمە پاڵ دەنگی حزبی شیوعی ئیدانەی ئەو شێوە گرتنە ئەکەم و داوای بەربوونی کاک شاسوار عبدالواحد ئەکەم.

ئەمە ئەوە ناگەیەنێ کە من زۆر لەگەڵ بۆچون و هەڵوێستەکانیم .

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا