
نهعمان عومهر
ساڵانێکی زۆر لەهەولێرنیشتە جێبوم ، ئەوکات ژیان سادەو خەڵکیش هاوکارو هەماهەنگی یەکتری بوون ،خەڵکی هەولێر مرۆڤ گەلێکی باش و سەخی و فەقیر پەروەربوون ،دەستی چاکەو بەتەنگەوەهاتی باشیان هەبوو لانەی لێقەوماو جێگای کارو کەسابەت بوو ، مرۆڤ گەلێکی خاکی و هەژار پەروەو بوون ،دڵیان باش و بەبەزەیی و سۆز بوو.... .شار باڵەخانەی زۆر گەورەو زەبەلاحی وەک ئێستایی نەبوو ،بەڵام دڵی خەڵکەکەی لە پەنتایی باڵەخانە داخراوەکانی ئێستا فراوانتربوو ،کوچەو کۆڵان و خەڵکەکەشی بۆ یەکتری ئاشنابوو ،هەموو وەک خزموو کەس و ناسیاوی یەکتری بون ،ئەو وەخت ژیان ئاوا قورس و گران نەبوو ... کارگەی قیرو پاڵاوتگەی بەرپرسی حزبی و کەسە دەسڕۆیشتوەکان شاری نەخنکاندبوو خواردنی خێراو چێشتخانە وئوتێلی پێنج ئەستێرەی لێنەبوو ، بازاڕی هەژارو دەوڵەمەندەکان جیا نەکرابونەوە ، گوندە ی لوبنانی و شاری خەونەکان خەونی هەژارانیان لەخۆزگەو خەونی دەوڵەمەندەکان جیانەبوو ،چینی پەراوێزخراو بەم ئاستەی ئێستا هەستی تەنیاکەوتن و نامۆی ودورە پەرێزی و بێئومیدی شەپرزەیانی نەکردبوو ،بەقەبارەی ئێستا بێزاری و خۆبەدەستەوەدان و دوڕدونگی باونەبوو ، مرۆڤ ئاوا وەک کاڵاو وشمەک سەیرناکرا ، بەهاباڵاو ڕوحییە گشتیەکان ئاوا لەبەریەک ترازا و بیبایەخ نەکرابون ،بەئاستی ئەمڕۆ کۆمەڵگائاوا دەستە پاچە چاوەڕێی موچە و سەرمانگ نەبوو ،بەمشێوەیە خۆبەدەستەوەدەرو دورە پەرێزو بێئیرادە نەبوو ئاوا قبوڵی زوڵم وستەمی دەسەڵاتی ناکرد خەڵکی هەژار ئاوا بێناز لە نەخۆشخانە تایبەتیەکانی پیاوانی سیاسی و توێژی بۆژوای هەلپەرست دۆشدانە
مابون و ناچاری سواڵکردن یامردن نەبوون ،نیشتیمان و نەتەوە، کەرامەت وشکۆی ئینسان ئاوا بێنرخ ناکرابوو لەنیشتیمان بازرگانی کردن بەخەڵک و خاکەوە بە دیبلۆماسی و سەرکەوتن هەژمارناکرا . شارئاواجەنجاڵ و تێکهەڵچژاوو قەرەباڵغ نەبوو ،بەم ڕادەیە پێکهاتە جیاجیاکان و شارنشینانی تر ئاوا لە هەولێردا نەدەبیندرا ،بیانی زۆرو... شەقاموو فڕۆکەخانەی لێنەبوو .فەرمانگەکانی حکومەت نەئاوا قەرەباڵغ بوو نە ئاواش سەرچاوەیەکی زەبەلاح بوو بۆ پارە پەیدا کردن . من خۆم لەناوشاری هەولێر بوموو زۆربەی گەڕەکەکانی هەوڵێر گەڕاوم ،بەڵام ئێستا هیچ شوێن بەپێی پێویست ناناسم ئەوەندە گۆڕاوە، ئێستا شار دەورە دراوە بەباڵەخانەی بەرزو گوندی داخراو و ڕێستۆرانتی گەورەو چێشتخانەی فەخمی وا کە هەژاران بەس لەدورەوە سەیری دەکەن .ئەم دۆخە ڕۆژ بەڕۆژ ڕوبەری جێاوازی چینایەتی و فۆرمی ژیانی هەژاران و بۆرژواکان جیادەکاتەوە ،تا دێت هەژاران هەژار تر دەبن و دەوڵەمەندەکانیش دەوڵەمەند تر ،ڕێژەی پەراوێزخراوان بەرفراواتر دەبێت و نامۆی و بێئومیدی زیاتر سەرهەڵدەدات . ئێستا ئیتر سیمایی هەولێر بەتەواوەتی گۆڕاوەو مرۆڤ هەست بە غەریبی و تەنیاکەوتن دەکات .ئەم دیاردەیە واتە گۆڕانی سیمای شار هەرئاوا و بێپلان وخۆڕسک نیە بەڵکوو ،پلانی توێژی بۆرژوای دەسەڵاتدارە بۆ تێکدانی گەشەی سروشتی و کۆمەڵکاو ڕێزبەندی چینایەتیە .... ،لەپاڵ خواستی کەڵەکەکردنی زیاتری سەرمایەو دەسبەسەراگرتن و خۆسەپاندن . بەواقعیش ،بارتەقایی فراوانبونەوەی شارو بەرز بونەوەی باڵەخانەکان ، مەودایی پەیوەندیە ڕوحی و ویژدانی و هاریکاری و ژیانگەی ئاوێزانبونی کۆ مەڵایەتی لەیەکتری دابەڕاوەو خەون وخۆزگەو خولیاکانی مرۆڤی کوردی لەیەکتری ترازاوان و بڕستی لەبەر ئاوێزانبون بڕیوە . ئەوەی زۆر جێگای سرنجە بۆمن ئەویە، کە لەهەموو دنیادا گەشەکردنی شار هاوشانە بە نەشونماکردنی پەیوەندی وئینتمایی نوێی مودێرن ،لەنێوان مرۆڤدا ،هاوشانە بە پەرەسەندنی وشیاری و پەرەپێدانی ئیدارەو شێوازەی بەڕێوە بردنی کۆمەڵگا و کرانەوەی سیاسی زیاترو فراژبونی ڕۆڵی میدیا وەک دەسەڵاتی چوارەم ،کەچی لای ئێمە ئینتمای کوێرانە بۆ حیزب و بنەماڵەو تیرەو تایفەو عەشیرەت و شێوازەنوێیەکانی بەندایەتی بۆ حزب و کەسە سیاسیە بەسمبوڵ کراوەکان؟ زیاتر دەبێت . ئەم واقعە بەدڵی دەسەڵاتە چونکە تا ئاستی وشیاری نزموو دواکەوتوبێت توانایی بەردەوامی دانیان بەدەسەڵاتەکەیان زیاتر دەبێت، بۆیەش هەرگیز کارناکەن بۆ پەرەپێدانی وشیاریگشتی چونکە دەسەڵاتک لەڕێگای جەهل و نەزانینی میلەتەوە هاتبیتە سەر کورسی دەزانێت وشیار بونەوەی کۆمەڵگا هاوکات ڕوخان ونەمانی خۆی
١٥/١١/٢٠٢٥
نعمان عمر