لەڕوانگەی چینایەتیەوە

‎هەڵبژاردن یەكێكەلە پرسەگرنگەكانی ناو پرۆسەی سیاسی بەتایبەت لەهەرێمی كوردستاندا ، لەبەرئەوەی لە دەیان ساڵی ڕابردوودا هەڵبژاردن سەرباری ئەوەی بێگەرد وپاك نەبووە ، هیچ كاتێك لەكاتی خۆیدا ئەنجام نەدراوە . لەئێستاداپرۆسەی هەلبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كراوەتە قوربانی ململانی سیاسی ناشەریفانە ، دوای ئەوەی لەكاتی خۆیدا ئەنجام نەدرا و ماوەی پەرلەمان تەواو بوو كەبەپێی دەستووری هەمیشەیی عێراقی فیدرال دەبێت هەر چوار ساڵ جارێك هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت وپەرلەمانێكی نوێ دەست بەكار بێت ، بەڵام هەردووحزبی دەسەڵاتدار و دوو هاوپەیمانە حوكمڕانەكەی هەرێم ڕێگەی درێژكردنەوە تەمەنی پەرلەمانیان بەبێ بنەمای دەستووری گرتەبەر ،سەرباری ناڕەزای و دەنگنەدانی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكان بەڵام دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان لەبەر بەژەوەندی چینایەتیان و بەردەوامیان لەحوكمڕانیە سەرمایەداریەكەیان وپاراستنی بەرژەوەندیە ئابووریەكانیان هەلبژاردنیان دواخست ماوەی پەرلەمانیان بەنایاسیایی درێژ كردەوە.

‎تا دوجار دادگای فیدرالی ئەم درێژ كردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستانیان بەنادەستووری بڕیار لێدا و ئێستا هەرێمی كوردستان لەبەردەم بۆشایی یاسایی بەڕێوەبردندایە.  

‎لەكاتێكدا كەخەڵكەكەی گرفتاری دەیان كێشەی ئابووری وكۆمەڵایەتی كراوەو بەدەیان هەزار لاو لەچاوەڕوانی هەلی كار دان عێراقیش بڕیار لەسەر بودجەی ٣ ساڵی داهاتوودا٠

‎كەئەوانەی لە بەغداد نوێنەرایەتی دەكەن لەجیاتی شەڕكردن لەسەر ژیانی خەڵك و دابین كردنی بودجە بۆ هەلی كار و پێداویستیە تەندروستیەكانی گەشەپێدانی ئابووری وژیانی كۆمەڵایەتی خەڵك ، لەبەغدا خەریكی ململانێی سیاسین لەپێناو ناوچەی نفوز و دەسەڵاتدارێتی ناوچەییدا كە ئەم دوو حزبە دەسەڵاتدارە پێكەوە دەسەڵاتیان هەبێت و سەرانسەری بێت یان بەجیاو بەدوو زۆنی كار بكەن ودەسەڵاتیان هەبێت هەر هەمان. ئەجندای سیاسی و ئابووری سەرمایەداریانەیان هەیە كە ناوەند و كۆمپانیا جیهانی وناوچەیەكان بۆیان داڕێژراوە٠

‎ ئازاد بوون لەم گرفتە سیاسی  و ئابووریانەی خەڵك بەتەنها لە ڕێگەی هەڵبژاردنەوە نایەتەدی بەڵام. لەهەلومەرجی سیاسی ئێستا وبوونی قەیرانی زۆر لەحوكمڕانیاندا و ترسیان لە بەشداری نەكردنی زۆرینەی  خەڵك لە پرۆسەی دەنگداندا یان لە ئاڵوگۆڕی ڕێژەیی دەنگدانی بۆ حزبەكانی تر وای كردوە كە هەمیشە لە درێژەی دەیان ساڵدا هەڵبژاردنیان لە كاتی خۆی ئەنجام. نەداوە ، ئەمە جگە لەوەی كە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەوانیەكان و ئەنجومەنی پاێزگاكان چەندین ساڵی بەسەردا تێپەڕیوە و ئەنجام نەدراوە.

‎ئەمانە هەموو پێشێلكاری زەقی بنەماكانی دیموكراتی سیاسیە كە خۆیان پڕوپاگەندەی بۆ دەكەن.

‎ئەزموونی چەندین ساڵی ڕابردووی هەڵبژاردن و لەلایەك جەبەجێ نەبوونی بەڵێنەكان. و لەلایەكیتر یش بەرنامەی ئەم. حوكمڕانە شكستخواروانەی هەرێم. كە پیوەست نیە بە. ئامانج و ئاواتەكانی جەماوەرەوە  كەهەڵبژاردنیش ئەنجام. درواە دواتر داخوزی و ویستی خەڵك بەتایبەت مووچەخۆران. و چینی كرێكار وخەڵكی زەحمەتكێش بەدینەهاتوە.

‎بڕوای ئێمە وایە كە باش بوونی ژیان وگوزەرانی خەڵك چەند. پەیوەستە بەئەنجامدانی هەڵبژاردنەوە دوو ئەوەندە وابەستەیە بە بوونی دیموكراسی كۆمەڵایەتیەوە  چوون. دیمكراسی سیاسی بەتەنیا فرسەتی یەكسان. ناخوڵقێنێ لە ژیانی سیاسیدا .

‎ئاخر ئیمكانی نیە خەڵكی هەژار و دەوڵەموند وەك یەك فرسەتی هەبێت لە هەلسوڕانی ژیانی گشتیدا.

‎ئاخر تایەكسانی لەژیانی سیاسی كۆمەڵایەتیدا بۆ ژنان وپیاون وەك یەك نەبێت چ ئازادیەك هەیە لەدانگداندا ، ‎وە ئازادی هەڵسوڕانی سیاسی  بۆ گشت تاكی كۆمەڵكە وەك یەك نەبێت یان یاسا بۆیەك جێبەجێ نەبێت لە دامەزراندن هەلی كاردا  چۆن. بە هەزاران. لاوی بێكار فریو نادرێن بۆ دەنگدان٠

‎بۆیە ئازاد بوون. لە ستەمی دەسەڵات 

‎ لەڕێگەی ڕزگار بوون لە بەرنامە و حوكمڕانی ئەم دەسەڵاتە كۆتایی دێت و ئەزموونی دەیان ساڵی دەسەڵاتیان سەلمێنەری ئەو ڕاستیە كە لەپێناو گەلدا كار ناكەن ، دوا ململانێیانً لە بەغداد تۆ بزمارە كەلەتابووتی حوكمڕانی خۆیانی دەدەن وزیانی گەورەش بەژیان و چارەنووسی جەماوەر وئەزموون و ئەو قەوارەیی كەبەخوێنی هەزاران مرۆڤی تێكۆشەر و ماندووبوونی دەیان هەزار خەڵك دروست بووە.

‎بۆیە تەنیا ڕێگای جیاكردنەوەی تەواوەتی تێكۆشانی سیاسی خەڵك و دووركەوتنەوەیانە لێیان و ڕیسواكردنی كارو هەلوێست و بەرنامەیانە بەخەباتی سیاسی و كۆمەڵایەتی هوشیارانە و لەسەر بنەمای پارستنی بەرژەوەندەیەكانی جەماوەری زەحمەتكێشە ٠

‎لەم. دۆخەدا خەڵك د ڕێگای سەرەكی لەپێشە یان. چوون. بۆ دەنگدان و بەڵام. دەنگ نەدات بەوانی تاقی كراونەتەوە یان. شێلگیرانە برەو بەخوباتی سیاسی وجەماوەری گشتگیر بدرێت دژی دەسەڵات و هاوبەرنامەكانیان ‎چونكە ئەمانە نوێنەری بورجوازی مشە خۆرن وبەس ٠

 

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا