عوسمان زیندانی
لەدنیای ئەمڕۆدا چەندین جۆر سیستەمی حوكمڕانی جیاواز هەیە بۆ بەڕێوەبردنی كۆمەڵگە،هەر لە سیستەمی تاك حزبی یان دوو حزبی یان فرە حزبی كە بەسیستەمی دیكتاتۆری یان دیموكراتی ناویان لێنراوە،هەر یەك لە دەوڵەتان بانگەشەی باشترین جۆری حوكمڕانی دەكەن بۆ سیستەمەكەیان٠
لەمێژووی ڕابردوودا گفتوگۆ وململانێیەكی گەورە وپڕ لە ناكۆكی دروست بووە و هەتا ئێستاش بەردەوامە كەكام لەم جۆرە حوكمڕانیە باشترە بۆ مرۆڤایەتی بەگشتی و مرۆڤە چەوساوە و بێ دەرەتانەكان بەتایبەتی ٠
دیكتاتۆرەكان دەڵێن كۆمەڵ دەبێت كۆنترۆڵكراو بێت و ناكرێت بازاڕ و ئابووری و ژیانی كۆمەڵایەتی بەتایبەت ژیانی سیاسی بەرەڵا بكرێت و هەریەك بەئارەزووی خۆی خەریكی ژیانی تایبەتی بیێت٠
دیموكراتیەكانیش دەڵێن مرۆڤ دەبێت ئازاد بێت وژیانی كۆمەڵایەتی و فەرهەنگی و ئابووری سیاسی دەبێت ئازاد و فرەیی بێت ٠
بەڵام وانەكان و ئەزموونەكانی حوكمڕانی سەد ساڵی ڕابردووە كە دوو جەنگی جیهانی و دەیان جەنگی یەك ساڵی تا بە دەساڵی دەكات ڕوویان داوە وبەملیۆنان مرۆڤ كراوەتە قوربانی مەرامەكانی دەسەڵاتداران ، ملیۆنانی تر بریندار و ئاوارە بوون وكۆمەڵگەشی ڕووبەڕووی هەژاری وبێكاری بوون ٠
دیارە قسەكردن لەبارەی دەوڵەتە دیكتاتۆرەكان ئاسانتر شرۆڤە دەكرێت لەڕوانگەی مافەكانی مرۆڤ و پاراستنی ژیان وكەرامەتی ئینسانەكان كەبەردەوام دیكتاتۆرەكان شەڕیان. ناوەتەوە لەپێناوی هەندی بەرژەوەندی تایبەتی حزبێك یان گروپ و بنەماڵە و كەسێكدا كەئەوان چۆن لەژیان دەڕوانن دەبێت هەمووان وابیر بكەنەوە و هیچ ئیرادەیك نیە لەدیاركردنی چارەنووسی خۆی و دواڕۆژی سیستەم و ژیانی سیاسی لەڕێگەی هەلبژاردنەوە یان بەشداری سیاسیەوە دەبێت ملكەچی یاسا وڕێساكانی دیكتاتۆر بن كەلەم چوارچێوەیەدا ڕەنگە ولەهەندێ ئەزمووندا تاڕادەیەك كۆنترۆڵی ژیانی ئابووری وئیداری دابین كردنی كارو خۆراكو پێداویستی مادی كرا بێت بەڵام. مرۆڤ تێیدا سەربەست نیە لە بیركردنەوە لە ڕادەربڕین ودەرخستنی توانا وداهێنانەكانیدا لەهەمووحالەتەكاندا كۆیلایەتی دەبێت مۆركێكی ژیانی مرۆڤەكان٠
بەڵام لەڕژێمە دیموكراتیەكاندا لەڕووی دەرەوەی كۆمەڵگە و سیستەمەكەدا هەڵبژاردن هەیە و ڕێگەی جۆراوجۆر هەیە بۆ گوزارشت كردن لە خود و ڕاو بۆچونەكان لەڕواڵەتدا مرۆڤ ئازادە بەڵام لەپاڵ ئەم ڕەوشەدا دنیایەكی تر هەیە ئەویش كۆمپانیا ویاساو ڕێساو دەسەڵاتێك كە هەموو ژیانی ئابووری و كۆمەڵایەتی لەڕێگەی كۆنترۆڵی ئابووری وبازرگانیەوە كردوە و تحكوم دەكات و ئەو چارەنووس و ژیانی تۆ دیاری دەكات ئیتر باهەر چوار ساڵ جارێك تۆش بۆت هەیە دەنگی خۆت بدەیت یان جارجار ناڕەزایەتی دەرببڕیت كەلە زۆربەی حاڵەتەكاندا كەمرۆڤ ژیانی ئابووری و مادیی لەچنگی خۆیدا نەبوو وئاسان نیە بتوانێت بە سەربەستی ڕای خۆی بەیان بكات و ئیرادەی خۆی گوزارشت لێ بكات ، هەربۆیەش دوای چەندین ئەزموونی حوكمڕانی كە تێیدا هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت بەڵام گۆڕانكاری بنەڕەتی نابینیت لەژیانی مرۆڤەكاندا عەدالەت و یەكسانی وجودی نیە لە ژیانی سیاسی و ئابووری وكۆمەڵایەتیدا كەئەمە بەشێكی سەرەكی و بنەڕەتی مافەكانی مرۆڤە٠
هەرێهی كوردستان نمونەیەی بەرچاوی ئەم ئەزموونەیە كەهەڵبژاردنی تیادا ئەنجام دەدرێت بەڵام كو ا ئیرادەی ئازادانەی خەڵك كوا ئاڵوگۆڕ لەژیانی گەنجەكاندا كە دەیان ساڵەداوای هەلی كار دەكەن كو ماف وئەركی یەكسان بۆ ئافرەتان كە نیوەی زیاتر كۆمەڵگە پێك دەهێنن٠
هەلبژاردن و عەدالەتی كۆمەڵایەتی دووانەیەك نین ڕاستەخۆ وبێ هیچ بەرنامە و بابەتێكی تر یەكسەر یەكسان بن بەیەك و تەواوكەری یەكتری بن٠
كاتێك هەلبژاردن دەتوانێت بەشێك بێت لەگۆڕانكاریەكی باش وبەرە پشچوو ، كە سیستەمی حوكمڕانی و بەرنامەی كاری ئەحزاب وپەیامەكان ودروشمەكان لەڕووی سیاسیەوە وابەستە بن بەرنامەیەكی ئابووری وكۆمەڵایەتیەوە كە دابینی یەكسانی وفرسەتی تەواو وهەلومەرجی لەبار بخوڵقێنێت لەڕووی ئابووری وكۆمەڵایەتیەوە بۆ مرۆڤەكان بێ جیاوازی نەتەوە وڕەگەز وباری چینایەتی٠
دیارە ئەمە لە بارێكی ئاسایی و تەندروستی دەسەڵات ویاساو ڕێساكانی هەڵبژاردن وبەڕێوەچوونیدا وقبوڵكردنی دەرئەنجامەكانیدا بەڵام ئەمەی كوردستان وعێراق ئەم هەلومەرج وشەرایەتەی تێدانیە
نە ئەو یاسایەی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دانراوە یاسایەكی دیموكراتی وعادلانەیە نە كۆمسیوۆنی سەرپەرشتی هەڵبژاردنەكان نەدۆخی سیاسی و بەڕێوەچوونی ژیانی ئیداری وفەزای گشتی دەستەبەری پرۆسەیەكی لەبار و ئازادانە ی كردوە بۆ هاونیشتمانیان٠
هەمووان بەئاشكرا تەزویر و بەكارهێنانی موڵك وماڵی گشتی و بەرتەسك كردنەوەی ئازادیەكان و دەیان بابەتی تر دەزانین كە بەچ ئاراستەیەكی براوەو چۆن گروپ وحزبی دەسەڵاتدار دەیانخاتە خزمەتی خۆیانەوە٠
بۆیە شان بەشانی كاركردن بۆ ڕاستكردنەوەی پرۆسەی هەڵنژاردن لەڕووی یاسای و هەلومەرجی بەڕێوەبردنی و ئاسایی كردنەوەی باری سیاسی ٠
كار وتێكۆشانە بۆ چەسپاندنی ژیانی دیموكراتی ڕاستەقینە كە بەرجەستە كردنییەتی لەژیانی ئابووری وكۆمەڵایەتی وفەرهەنگیدا كەبتوانێت فرسەتی یەكسان و دابینی ئازادی ڕادەربڕین و ئیرادەی سەربەخۆی ئینسان بكات وڕزگاری بێت لەكۆیلایەتی و پاشكۆیەتی سیاسی٠