حەمەفەریق حەسەن

 


بەری هەر شتێک خۆناسین هۆشیارییە. خولیای گەڕان و پشکنین به‌ شوێن نهێنییه‌کانی گەردووندا، بە نیازی تێگه‌یشتن لێیان و ئاشکراکردنیان، هۆشیارییه‌. هه‌وڵەکانی مرۆڤ بۆ ڕه‌وینه‌ی گومان، له‌مه‌ڕ دیارده‌ سروشتی، زانستی و ‌کۆمه‌ڵایه‌تییەکان، هۆشیارییه‌. هەوڵی بەردەوامی مرۆڤی چەوساوە و بندەست بۆ گەیشتن بە ئازادی، لە پێش هەموویانەوە پرسی سەرخۆبوون، له‌ هۆشیارییه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ دەگرێت. هۆشیاری چاوێکە نهێنییەکانی دونیای پێ دەبینین. لە سەرەتای بوون و دەرکەوتنیەوە، مرۆڤ پێچەوانەی هەرچی بوونەوەرە، کەوتۆتە پرسیار کردن. پرسیار لە هەر دیاردەیەک بینیوێتی. هەر لە ڕێی پرسیاریشەوە مرۆڤ بە هۆشیاری دەگات. 
هۆ خاڵە پیرەمێرد گیان هۆو! تۆی منەوەر و هۆشیار، دوای هەرەسی ئیمپراتۆریای عوسمانی، هاوڕێکانت بۆ پارە و پایە، بوون بە سەرۆک ئەرکانی سوپا، سەرتیپ و وەزیر، لە حوکمەتی شاهانەی عیراق. تۆی منەوەریش، نەچوویتە خزمەتی عیراقەوە. لەسەر ئەرکی خۆت، ڕۆژنامەی (ژین)ت دەرکرد و ساڵانە ئاگری نەورۆزیشت دەکردەوە. ئەرخەیان بە ئێستا تۆ، لە هەموو ئەو وەزیر و سەرۆک ئەرکان و سەرتیپانەی وڵاتی عیراق گەورەتری!
بە زمانێکی زۆر سادە دەتوانین بڵێین: مرۆڤی هۆشیار خاوەنی ئەقڵێکی بێدار و چالاکە. لە ڕێی هەستەکانیەوە دەتوانێت دەرک بە جموجووڵ و گۆڕانکارییەکانی دەوروبەری خۆی بکات. بە زەینی خۆی لێکیان بداتەوە و لێیان بکۆڵیتەوە. نەخشەیش بۆ بەرەوڕووبوونەوەی کێشەکان دابڕێژێت.
لە دێر زەمانەوە، گەشەی زمان و هۆشیاریی بە یەکدا چوون و پێوەندییان بە یەکەوە هەبووە و هاوتەریب هاتوون. چونکە هۆشیاریی بە زمان گوزارشتی لێ دەکرێت. جا ئەگەر مرۆڤ لە ڕشتەی زماندا کۆڵ و دەسەوسان بێت، چلۆن و لە ڕێی چ ئامرازێکەوە بتوانێت گوزارشت لە تواناکانی خۆی و ئاریشەکانی و دەوروبەری بکات؟ بۆیە ڕەگەزی زمان و هۆشیاریی، تەواوکەری یەکترن.
تێگەیشتن لە دیاردەکان، لە دەوروبەر و لە ناکۆکییەکان، نیشانەی هۆشیارییە. تۆمارکردن و پاراستنی یادەوەری، نیشانەی هۆشیارییە. لەسەر یەک کەڵەکەبوونی ئەزموونەکان هۆشیاری بە مرۆڤ دەبەخشن. پێشبینیکردنیش دیسان لە هۆشیارییەوەیە. دەشێ بڵێین، هۆشیاری جۆرە مەعریفەیەکە مرۆڤ لە ئەنجامی تێکەڵبوونی لە گەڵ دەوروبەر و پێوەندی لە نێوان کۆمەڵی خۆی و ئەوانی ترەوە، لە ئەنجامی کارلێک لەگەڵیاندا پەیدا دەکرێت. هۆشیاریی لە جێی خۆیدا چەقبەستوو نییە. بۆی هەیە گۆڕانی بەسەردا بێت و گەشە بکات. لە لایەکی ترەوە، هۆشیاریی بە زەبری خوێندنەوەی بەردەوام و بەشوێنداچوون، وریایی، ڕامان، گەشت و پشکنین، گەشە دەکات.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا