ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست مێژوویەکی درێژی لە ململانێی هێزە گەورە و هەرێمییەکان هەیە و لەم نێوەندەشدا کورد وەک نەتەوەیەکی بێدەوڵەت بەردەوام لە ناوەندی ئەم زریانی ململانێیانەدا بووە لە ئێستادا یەکێک لە دیارترین کێشمەکێشەکان ڕکابەریی ستراتیژیی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامیی ئێرانە بۆ کورد هاوکێشەی ئەقڵی سیاسی ئەوە دەخوازێت کە خۆی بۆ هیچ کام لەم دوو لایەنە یەکلا نەکاتەوە بەڵکو پەیڕەوی سیاسەتێکی هاوسەنگ و بێلایەنانە بکات
هۆکارەکانی گرنگیی پاراستنی بێلایەنی
 بەرژەوەندیی کاتیی زلهێزەکان مێژوو سەلماندوویەتی کە پەیوەندیی هێزە گەورەکانی وەک ئەمریکا لەگەڵ کورددا زۆرجار لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی کاتی و تاکتیکی بووە نەک ستراتیژیی درێژخایەن پشت بەستنی ڕەها بەم جۆرە هاوپەیمانییانە دەکرێت لە هەر گۆڕانکارییەکی سیاسەتدا کورد ڕووبەڕووی مەترسی بکاتەوە
 پەیوەندیی جوگرافی و مێژوویی ئێران دراوسێیەکی هەمیشەیی و گرنگی هەرێمی کوردستانە ناتوانێت فاکتەری جوگرافیا پشتگوێ بخات بۆیە دژایەتیکردنی ڕەهای ئێران یان بوون بە بەشێک لە بەرەی دژ بەو وڵاتە تێچوویەکی قورسی ئەمنی و ئابووریی بۆ هەرێم  دەبێت بۆیە 
 مەترسیی بوون بە گۆڕەپانی جەنگی بەربڵاو لەئارادایە ئەگەر دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا شکست بهێنن: بۆیە یەکلاکردنەوەی پێگەی هەرێم  بۆ هەر لایەک، هەرێمی کوردستان دەکاتە ئامانجی هێرش و دەستتێوەردانی لایەنەکەی تر ئەمەش خاک و خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکاتە قوربانیی جەنگێک کە هیچ بەرژەوەندییەکی نەتەوەیی تێدا نییە بۆ ئەێمەی کورد.

کارۆخ سەید ڕزگار 
نووسەر - بیرووت

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا