ستار ئەحمەد

 

​لەو کاتەوەی ئایین کراوەتە پاساوی دەسەڵات، کورد وەک قوربانییەکی هەمیشەیی لەسەر مێزی قوماری میر و سوڵتانەکان ماوەتەوە. ئەمڕۆ چیتر تەنها سوڵتانی ئەنکەرە ، نییە کە یاری بە چارەنووسی ئێمە دەکات، بەڵکو هاوکێشەکە زۆر لەوە گەورەترە. لە کاتێکدا ئەمیری سعودیە و پاشای مەغریب وەک نوێنەری پیرۆزییەکان و پارێزەری بەها ئایینییەکان خۆیان نیشان دەدەن، لە پشت پەردەوە و لە کۆڕ و کۆبوونەوە تاریکەکانی جیهاندا، هاوبەشی ئەو سیستەمە بازرگانییەن، کە مرۆڤ تێیدا تەنها کاڵایە. ئەو هاوپەیمانییە نەنووسراوەی لە نێوان سوڵتانی نوێ و میرەکانی ناوچەکەدا هەیە، تەنها بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی سیاسی نییە، بەڵکو بۆ شاردنەوەی ئەو قەسابخانە مرۆییانەیە کە تێیدا منداڵانی کورد و بێدەرەتانانی ناوچەکە دەکرێنە دیاری بۆ خاوەن دەسەڵاتە نێودەوڵەتییەکان.

​بەڵام ئەوەی ئەم تاوانە دەباتە ئاستێکی دڕندانەتر، ئەو ڕاستییە شاراوەیەیە، کە لە پشت ونبوونی منداڵەکانەوەیە. باس لەوە دەکرێت کە ئەمە تەنها ڕفاندنێکی سادە نییە، بەڵکو جۆرێکە لە ڕێو ڕەسمی ئایینی و پزیشکیی گڵاو کە تێیدا خوێنی منداڵە بێتاوانەکان دەکرێتە قوربانی. زانیارییە بنکۆڵکارییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ئەو دەسەڵاتدارانە بۆ مانەوەیان لە لوتکەی گەنجی و هێزدا، پەنا دەبەنە بەر بەکارهێنانی مادەیەک، کە لە خوێنی منداڵی ترساو و بێتاواندا دروست دەبێت. ئەمە ئەو قەسابخانە ڕاستەقینەیەیە کە شاسوڵتانەکان بۆ نەوەی کورد و گەلانی بندەست سازیان کردووە؛ ئەوان خوێنی منداڵانی ئێمە دەخۆنەوە تا خۆیان پیر نەبن.

​ئەردۆغان و دۆستەکانی کە خۆیان وەک سەرۆکی موسڵمانان، نیشان دەدەن . تەنانەت پەردەی کەعبەیان  بۆ ئەو دوورگە بەدناوانە ناردووە،  کە مەڵبەندی ئەم جۆرە تاوانانەن، گەورەترین بازرگانیان بە جەستەی منداڵی کوردەوە کردووە. ئەوان دروشمی کوشتن لە پێناوی خوادا بەکار دەهێنن، بۆ ئەوەی خەڵکی پێ بێدەنگ بکەن، لە کاتێکدا ڕاستییەکە ئەوەیە ، ئەوان منداڵەکانمان لە پێناوی شەهوەت و تەمەنی درێژی خۆیاندا دەکوژن. ئەمە ئەو دووڕووییە گەورەیەیە کە ئایین دەکاتە پەردەیەک بۆ شاردنەوەی تاوانە هەرە قێزەونەکان.

​لەم نێوەندەدا، بێدەنگیی وڵاتانی بەناو موسڵمان، جێگای تێڕامان نییە، بەڵکو بەڵگەی هاوبەشییە لە تاواندا. ئەو وڵاتانەی بۆ کێشە لاوەکییەکان دنیا دەهەژێنن، کاتێک دەگاتە خوێنی منداڵی کورد و بازرگانیکردن بە جەستەیان، دەبنە کەڕ و کوێر و لاڵ. ئەوان جیهانی ئیسلامیان کردووەتە حەوشەی پشتەوەی هێزە تاریکەکانی جیهان و منداڵانی ئێمەش وەک باج دەدەنە دەست "شەیتان" بۆ ئەوەی کورسییەکانیان پارێزراو بێت. ئەمە لوتکەی خیانەتە کە بە ناوی خواوە، خوێنی بێتاوانان بکرێتە شەرابی گەنجێتی بۆ جەلادەکان.

​کورد دەبێت لەوە تێبگات  ئەمە درێژەپێدەری هەمان ئەو سیاسەتە کۆنەیە، کە دەیەوێت کورد تەنها وەک نۆکەرێکی گوێڕایەڵ بمێنێتەوە. ئەگەر جاران بە ناوی تێکۆشانی ئایینییەوە کوردیان دەکوشت، ئێستا بە ناوی بازرگانی و سیاسەتەوە منداڵەکانی دەفرۆشن و دەیانکەنە قوربانی بۆ ڕازیبوونی هێزە گەورەکان. ئەو دەستەی قورئان بەرز دەکاتەوە و بە ناوی پیرۆزییەکانەوە قسە دەکات، هەمان ئەو دەستەیە کە واژۆ لەسەر تێکشکاندنی نەوەکانی کورد دەکات. کاتی ئەوە هاتووە ئەم پەردە ڕەشە لەسەر ڕووی ڕاستەقینەی سوڵتانە نوێیەکان لاببرێت و جیهان بزانێت کە لە پشت ئەم دروشمە ئایینییانەوە، چ بازاڕێکی خوێناوی بۆ فرۆشتنی مرۆڤ و تێکدانی شکۆی نەتەوەیەکی ڕەسەن بەڕێوە دەچێت.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا